Kurdistan Press - وادەی یەکەم باران بارینی بەهێز راگەیاندرا وادەی یەکەم باران بارینی بەهێز راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی یەکەم باران بارینی بەهێز راگەیاندرا

پشتوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەکان لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگە و رۆژانی سەرەتای مانگی 10 لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم باران دەبارێت”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای ئەمساڵی ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات پاییزێکی پڕ باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکات، هاوکات هۆشداریش لە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی کشانەوەی نزمەپەستانی وەرزیی زەریای هیندی، کە هۆکاری سەرەکیی گەرما توندەکانی هاوینە، شەپۆلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێم کۆتاییان هاتووە. سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتووش، کاریگەریی شێی دەریای ناوەڕاست دەبێتە هۆی دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پلەکانی گەرما جێگیرن، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگدا بەهۆی هاتنی بەرزەپەستانێک لە چینەکانی سەرەوەی هەوادا، ئەگەری هەیە بەشێوەیەکی کاتی (١ بۆ ٢ پلە) بەرزببنەوە و دواتر ڕوو لە دابەزین دەکەنەوە.
دەشڵێت: لە ١٥ بۆ ٢٠ی مانگ نزمەپەستانێکی دەریای ناوەڕاست کار دەکاتە سەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و مانگی ١٠ پاییزێکی پێشوەختە و پڕ داباران چاوەڕوان دەکرێت، کە تێیدا پەڵە لە زۆرینەی ناوچەکان دەدات. هیچ مەترسییەک بۆ وشکەساڵی نییە، بەڵام پێشبینی دروستبوونی لافاوی گەورە لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا