Kurdistan Press - ئێمە هەین ئێمە هەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێمە هەین

ئێمە هەین...

هەرێم هەرچیەک بێت کارتۆنی نییە،

ئەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو بە خوێنی ڕۆڵەکانی، ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و بە خوێنی پیرۆز و پڕبەهای ڕۆڵەکانی، جیهانی لە  دێوزمەی تیرۆر پاراست. هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعشدا  ۲٠٠٠ شەهید و ۱۲٠٠٠ برینداری پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد و وانەی جەنگاوەری و خۆبەدەستەوەنەدانی دووپات کردەوە.

لەو کاتەی عێراق لە جەنگی تاییفەگەری و دەسوەردانی دەرەکی و وێرانیی تیرۆردا ڕۆچووبوو، هەرێمی کوردستان باوەشی بۆ ملیۆنان ئاوارە کردەوە و ڕێگەی نەدا هزری تیرۆر و تایفەگەری لە کوردستاندا هیچ پێگە و شوێنی هەبێت.

هەرێمی کوردستان هەرچیەک بێت کارتۆنی نییە. بەرهەمی خەباتێکی دوورودرێژی میللەتێکی مەزڵوومە کە کۆیلایەتی و ستەم و نکۆڵیکاری ڕەتکردەوە.

ئەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو کە بوویە سەکۆیەک بۆ ئازادکردنی عێراق لە تەونی دیکتاتۆری و شۆڤینیزم و جەهل و دواکەوتوویی.

هەرێمی کوردستانی عێراق هەرچۆنێک بێت و هەرچیەک بێت بە فەرسەخ لە پێشەوەی ڕژێمە سەرکوتکار و ژنکوژ و ئازادیکوژەکانی دەوروبەرە.

گەلانی ناوچەکە ماوەی سەت ساڵە قوربانیی دەستی دەوڵەتە کارتۆنی و قەڵپەکانی ناوچەکەن،

سەت ساڵە زیندانیی سیستەمە سەرکوتکارە نائینسانییەکانی ناوچەکەن.

ئەو دەوڵەتانەی دەوڵەتەن و سیادەیان هەیە و کورسی و نوێنەریان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە، لەبری کارکردن بۆ ئاشتی و بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پێشکەوتن،

کاریان بۆ شەڕ و کاولکاری و تێکشکاندنی کەرامەتی مرۆڤەکان کرد.

ئێمە دانیشتووی سەرزەمینێکین کە بە زۆر دابەش کراوە  و جینۆساید کراوە و یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەوایەتیان داوەتە ئەو زوڵم و دابەشکارییە. بەڵام بەڕووی ئەو زوڵمەدا هاتینەوە و ڕێگەمان نەدا نەخشەی شوومی لەناوبردن و نەهێشتنمان سەر بگرێ.

هەرێم هەرچیەک بێت کارتۆنی نییە، بەڵکو خاوەنی پێناسە و مێژوو و ڕەسەنایەتیە. هەرێمی کوردستانی عێراق ناڕووخێ چونکە ڕیشەی لە مێژوو و خەبات و کۆڵنەدانی خەڵکەکەیدا هەیە.

هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو هەموو شوێنێکی تری سەر زەوی خاوەنی کەرامەت و ئیرادە و خەونە و لە هەمانکاتیشدا گرفتیشی هەیە. دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق ژیر و پێگەیشتوو و خاوەن مافن و تێکۆشەرن و مێژوویان تۆمار کردووە و بەشێکن لە شانازیی مرۆڤایەتی. دەتوانن بە هیمەت و بەردەوامیی و کۆڵنەدان کێشەکانیان چارەسەر بکەن. بە کارتۆنی ناوهێنانی هەرێم هیچ جیاوازییەکی نیە لەو ڕوانگەیەی داگیرکاران و ستەمکارانی ناوچەکە بەرانبەر ناوی کوردستاندا هەیانە.

ڕاستە ئێمە وەک زۆربەی وڵاتانی تر کێشەمان لە پێگەیشتن و پێکەوەهەڵکردن و ئیدارەدان و بنیاتنانی دامەزراوەکاندا هەیە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا هەین و ناکرێ نکۆڵی لە بوونمان بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا