بایەخدان بە تەندروستی گشتی
لە وڵاتانی پێشکەوتوو پاراستنی تەندروستی گشتی و گرینگیدان بە کەرتی تەندروستی لە پاڵ پەروەردە بە پێشمەرجی کۆمەڵگایەکی تەندروست و ساغلەم و گەشەسەندوو لە قەڵەم ئەدرێت.
تەندروستی گشتی یەکسانە بە ئاسایشی گشتی تاک و کۆوە. پاراستنی ژینگەو سرووشت و تەواوی ئەو شتانەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگاوە هەیە، ئەرکێکە تەنیا بە لایەنێکی حکومی ئەنجام نادرێت.
تاک و کۆ یا بە واتایەکی تر تاک و کۆمەڵ دهەمبەر پاراستنی تەندروستی بەرپرسیارن.
ناکرێ ئەندامانی کۆمەڵگا، تەندروستی تاک و خێزان و ژینگەو جڤاکیان بەلاوە گرینگ نەبێ و خۆیان لە بەرپرسیارەتی بدزنەوەو داوای پاراستنی تەندروستی گشتی و کۆمەڵگایەکی تەندروست و خۆشگوزەران بە گشتی لە یەکترو بە تایبەتی لە دەسەڵات بکەن.
حکومەت وەک ئەرکێکی ئیداری و لە پێشینە دکاریت هەلومەرج و پێداویستیە گشتیەکانی پاراستنی تەندروستی بۆ کۆمەڵگا دابین بکات و بەرپرسیارەتیشی بگرێتە ئەستۆوە.
لێ پاراستنی تەندروستی کۆمەڵ لە چەشنی هاوکێشەیەکی دوو لایەنە و ئەرکێکی ئەخلاقی و جڤاکی، هاوڵاتیانیش دەخاتە بەردەم ئەرکوبەرپرسیارەتی پاراستن و گەشەپێدانیەوە لە ئاست تاک و کۆمەڵەوەو ئەم هاوکێشەیە هاوکاری و یارمەتیدان و پشتگیری سەرتاپای جڤاکی پێویستەو تەنیا بە لایەنێک ناگاتە ئەنجام.
وەڵام بدەوه