سەروەریی رووت
کشانەوەی هاوپەیمانان و لەسەرووشیانەوە ئەمریکا و جێ هێشتنی عێراق لە ناو گێژاوێکی ناکۆتای سیاسی و ناسەقامگیری و پێشینەیەکی خوێناوی تائیفی و پاشکۆیەتی، وێنای دۆخێکە هیچ ئاسۆیەکی روناکی لەبەردەمدا بەدی ناکرێت.
ئەمریکای سەردەمی ترام، ئەمریکای سەردەمی جاران نیە. هەژمونی ترامپ و ئیدارەکەی لە ساڵانی رابردوودا، توانی مەعریفەیەکی سیاسی نوێ و تێگەیشتنێکی تازە دهەمبەر سەرجەم پرسە سیاسیە ناوەکیەکان و دونیای دەرەوە بەرهەم بهێنێ.
تێگەیشتنی نوێی ئەمریکا لە سەر بنەمای پاراستنی شکۆو دەسەڵاتی ئەمریکایە لە ئاستی هەموو جیهاندا. ئەمریکا چیتر ئامادە نیە لە پێناو چەمکەکانی دیموکراسی قوربانی بە هێزەچەکدارەکانی بدات. بەڵکو پاراستنی بەرژەوەندیە ستراتیژیە سیاسی و ئابوریەکان لە رێگەی ئامرازی ترەوە مسۆگەر دەکرێن و چەمکی سیاسەت لای ئەمریکیەکان بە جۆرێکی تر ڕاڤەی بۆ دەکرێ و ئەو تێگەیشتنە کلاسیکیەی جاران تەواو گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.
هەڵکشان و گەشەی خێرای چین و جەنگی ئۆکرانیا ئەمریکای خستووەتە بەردەم دەیان ئاڵنگاری و دووڕیانی سیاسی، دارایی و سەربازی و تەکنۆلۆژیای ئەی ئایەوە. بۆیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرباری دۆخی شڵەژاوو ناسەقامگیری سەربازی و سیاسیەکەیەوە، وەک پێشوو لە ئەولەویەتی ئەمریکادا نابێ. بەڵکو ئەمریکا لە رێگەی ئامراوز فاکتەرو میکانیزمی ترەوە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەدات، بەڵام هێزە چەکدارەکانی لە گێژاوەکان دوور دەخاتەوە.
پەیوەست بە عێراق کۆتایی هاتنی وادەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەم
وڵاتە بە گشتی دەخاتە بەردەم
چەندین ئاڵنگاری و کۆسپ و ئاستەنگی ئەمنی و ستراتیژیەوە. چونکە عێراق وڵاتێکە هیچ ئاماژەکانی سەروەری پێوەدیار نیەو گەر هەشیبێ، رووتە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سەروەریی رووت
ئەمرۆ
ترەمپ زەنگی لێیدا
ئەمرۆ
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه