پرۆسەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و ١١ کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار، لە ڕووشوێنێکی ئەمنی تونددا لە دادگای سلێمانی بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری دەرچوونی سزادان بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا بە ماوەی ٧ ساڵ و ٥٤ ڕۆژ، چاکسازی گەورەی سلێمانی لە ٢٨ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە ناوبراو بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکاتەوە.
هەروەها، پێشبینی دەکرێت لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا دادگای سلێمانی سێ بڕیاری سەرەکی لە بارەی کەیسی لاهور شێخ جەنگییەوە تاوتوێ بکات:
سیناریۆی یەکەم: ئەگەر هەبێت کە دادگاکە کەیسەکە ئێفراز بکات، واتە لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی ئازاد بکات.
سیناریۆی دووەم: ئەگەر دادگای سلێمانی دۆسیەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخات.
سیناریۆی سێیەم: ئەگەر لاهور شێخ جەنگی و ئەو ١١ کەسەی لە دادگای سلێمانی دادگایی دەکرێن، بەپێی مادەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی سزابدرێن، بە جۆرێک کە سزاکەیان لە ٣ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٧ ساڵیش زیاتر نەبێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه