ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پرۆسەی دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە گیراوانی دیکەی ڕووداوی لالەزار بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا، دادگا بڕیاری خۆی لەسەر تۆمەتباران دەرکرد و چەندین سزای جیاجیای بەسەردا سەپاندن.
وردەکاری سزاکانی دادگا
لاهور جەنگی تاڵەبانی: بە (٥) ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن حوکمدرا.
پۆڵاد جەنگی تاڵەبانی: بە (٣) ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا.
ڕێبوار حامی حاجی غالی: بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
ڕێبوار قودرەت، پێشەوا حەسەن، وڕێنوار زریان: هەر یەکێکیان بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادران.
ئاراس حەمە عەلی و سەربەست مینا حەمە: هەر یەکێکیان بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردن سزادران.
هەڵوێستی دەستەی پارێزەران
لە بەرانبەر ئەم بڕیارانەدا، دانا تەقێیەدین، وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند کە سەرلەبەری بڕیارەکانی دادگا لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی ڕەتتردەکەنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارەکانی دادگای سلێمانی سیاسین و لە دەرەوەی دادگا دەرچوون.
هەروەها دەستەی پارێزەران ئەوەیان خستەڕوو کە تۆمەتباران لە دادگای تاوانەکان دانیان بە تاوانەکانیدا نەنوه و ئەو دانپێدانانانەی لە دادگای ئاسایش هەن، لەژێر هەڕەشە و ئەشکەنجەدا بوون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه