Kurdistan Press - دۆلار لە نێوان گروەپە مافیاکان و بژێوی هاوڵاتیاندا دۆلار لە نێوان گروەپە مافیاکان و بژێوی هاوڵاتیاندا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆلار لە نێوان گروەپە مافیاکان و بژێوی هاوڵاتیاندا

چەن رۆژێکە نرخی دۆلار هاڕەی کردووە. بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووەو رۆژبەرۆژیش گرانتر دەبێ. 

هەڵکشانی نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، هەم مەترسیە لەسەر دابەزینی ئاستی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و هەمیش ئابوری وڵات دووچاری داڕمان و نشوست و پاشەکشەیەکی گەورە دەکات. 

بە دڵنیاییەوە گرووپە مافیاگەرە دەمامک دراوەکان بێ سڵەمینەوە لە دۆخی ئابوری وڵات و داڕمانی دیناری عێراقی و بەوپەڕی بێویژدانیەوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆلارەکانی عێراق و ناردنینی بۆ وڵاتانی دراوسێ. 

ئەم کردەیەی گرووپە مافیا چاوچنۆکە نابەرپرسەکان ئەو پەڕی نابەرپرسیارەتی ئەخلاقی و بێویژدانی ئەم گرووپانە دەردەخات کەوا لە پاڵ هەندێ سەرکردەو بەرپرسی ئەڵقە لە گوێوەو دابەستەی وڵاتانی ئیقلیمین و خەریکی بنکۆڵ کردن و وێران کردنی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستانن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه