بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و بە مەبەستی ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (مایپڵ تری) هەڵمەتێکی مەیدانییان بۆ جوانکاری و پاكکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێکرد.
گرنگترین خاڵەکانی هەڵمەتەکە:
پاککردنەوەی دیوارەکان: سڕینەوەی تەواوی نووسراو و دروشمە نەشیاوەکانی سەر دەرگا و دیواری قوتابخانەکان کە دیمەنی نەشیاویان دروستکردبوو.
نەخشاندنی هۆشیاری: لە قوتابخانەی (ئامەدی بنەڕەتیی تێکەڵاو) لە گەڕەکی نەورۆز، چەندین وێنەی پەیامدار، دروشمی نەتەوەیی و ئاڵای کوردستان لەسەر دیوارەکان کێشران تاوەکو کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەروونی قوتابیان جێبهێڵن.
زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی: ئەنجامدانی چەند چالاكییەکی ژینگەیی لەناو حەوشەی قوتابخانەکاندا بۆ پاراستنی سیمای شارستانی.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند کە ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت و پلان دانراوە لەم ساڵی خوێندندا زۆرترین ژمارەی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند ببن.
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه