ەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرایی با و دروستبوونی تۆز و خۆڵ.
کەشی ئەمڕۆ (هەینی): ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (لە نێوان ۱۰ بۆ ۲۰ کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا)، بەڵام لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ئەو ڕێژەیە.
کەشی سبەی (شەممە): ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و تۆزێکی کەم لە کەشدا دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما بڕێک دادەبەزن و بە نزیکەیی (۱ بۆ ۳) پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):
-
هەولێر: ۳۸
-
پیرمام: ۳۳
-
سلێمانی: ۳۶
-
چەمچەماڵ: ۳۷
-
هەڵەبجە: ۳۸
-
دهۆک: ۳۷
-
زاخۆ: ۳۸
-
ئاکرێ: ۳۶
-
گەرمیان: ٤۱
-
حاجی ئۆمەران: ۲۷


وەڵام بدەوه