Kurdistan Press - هەنگاوێکی گرینگ و شوێن دەستخۆشی لێکردنە هەنگاوێکی گرینگ و شوێن دەستخۆشی لێکردنە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەنگاوێکی گرینگ و شوێن دەستخۆشی لێکردنە

بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان   سەبارەت بە  پێشکەش کردنی داشکانی 100%ی خزمەتگوزاری تەندروستیەکان لە بنکەو نەخۆشخانە حکومیەکان و داشکاندنی 50% لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان، جێی دەستخۆشی لێکردنە. 
بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفال لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە بە دەم دەیان دەردو نەخۆشی و کێشە تەندروستی و دەروونیەکانی لە دەستدانی ئازیزانیانەوە دەناڵێنن. 

ئەم توێژە لەتوێژە هەرە بێ دەرەتان و مەغدورەکانی کۆمەڵگان و لە رووی دارایی و ئابوریەوەبێ کێشە نین و ژیان و گوزەرانێکی سە خت دەگوزەرێنن. 

لە ساڵانی رابردوودا نرخی پشکنین وسەردانیکردنی بنکەتەندروستی و نەخۆشخانە ئەهلیەکان لە هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ قەیرانە ئابوریەکان و بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، رووەو هەڵکشان بووە. 

ئەم بارگرانیەش لەپاڵ تلانەوەی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەیان کێشەی تەندروستی و نەخۆشیەوە، دۆخی ژیان و گوزەرانی ئەم توێژەی تا بڵێی سەخت و ناهەموار کردووە. 
بۆیە بریارێکی لەمجۆرە تا ئاستێکی باش چارەسەرێکی باشە بۆ بەشێک لە کێشەو گرفتەکانی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا