یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵاوسان و بەرزی و نزمی نرخی شتومەک و هاوردەکردنی کوالێتی خراپ، نەبوونی چاودێری کردنی بازاڕە لە لایەن لایەنی پەیوەندیداری حکومیەوە.
بازاڕ ئەو شوێنەیە رۆژانە زۆرترین مامەڵەی بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی تیادا ئەنجام دەدرێت و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە.
هەڵکشان و داکشانی نرخی شتومەک بمانەوێ و نەمانەوێ لە کارلێکی بەردەوام و ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە.
ئەگەر حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان لە رێگەی لێژنەی تایبەت و بە پێی میکانیزمێکی کاراوە بێ پچڕان چاودێری بازاڕ نەکەن، دۆخێک دێتە ئاراوە رەنگە خەڵکی بازاڕ بەگشتی و فرۆشیاران بە تایبەتی یاری بە نرخەکانەوە بکەن و لە خەرپترین حاڵەتدا، خراپترین کولێتی بە نرخێکی گران بە کڕیاران بفرۆشن.
کوالێتی و نرخ دووانەی لێک دانەبڕاوی بازاڕن. خەڵکی هەمیشە بەدوای نرخی گونجاوو کوالێتی بەرزەوەن. ئەگەر کوالێتی و نرخی شتومەک باش و جێی رەزامەندی کڕیاران نەبێت، کڕیارانیش چیتر بەلای ئەو بەرهەمانەوە ناچن و جۆرێک لە نامتمانەیی دێتەوە ئاراوەو بازاڕ تووشی ئاڵۆزی دەبێت و متمانەش لەدەست دەدات.
نەمانی متمانە بە بازاڕو هەرزان و گران کردنی شتومەک و مادەخۆراکیەکان لە پاڵ ساغ کردنەوەی بەرهەمە خراپە هاوردەکراوەکان، بازاڕ دەشێوێنێ و ئەم کەرتە دووچاری ئاڵۆزی و نشوست دەکات و رەنگە خەڵکی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان و دابین کردنی داخوازیەکانیان پەنا بۆ رێکاری تر بەرن، لەوانە بە قاچاق هێنانی شتومەک لە دەرەوە بە کوالێتی خراپتر یا باشەوە.
وەڵام بدەوه