بڕینی قۆناغەکان کە ئێستایەکی ئاڵۆزدا
هەموو ئەو گەلانەی قۆناغەکانی نەتەوەبوونیان تێپەڕاندووەو بە دەوڵەت و دەوڵەتداریەوە گەیشتوون، لە ئامادەیی خۆشویستنی نیشتیمان دەستیان پێ کردووەو باڵایان کردووە.
ناسیۆنالیزم بە مانا کلاسیکیە وشک و ئەبستراکتەی نا، بەڵکو بە مانای پەیوەست بوون بە نەتەوەو هەوڵدان بۆ شکۆی نەتەوە و سەرفرازی گەل، خەبات و تێکۆشانێکی بێوچانی پێویستە.
بەردەوامیدان بە خەبات و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دووروو نزیکەکان ، دەبێ بخرێتە سەرووی هەموو ئامانجێکەوە.
گەلان دوای تێپەڕاندنی پرۆسەی نەتەوەسازی و بڕینی دەیان قۆناغی ناخۆش و هەورازو نشێوی سەختەوە، گەیشتن بە دەوڵەتسازیەوە. ئەم پرۆسەیە بە گوێرەی گێڕانەوەکانی مێژووەوە هەروا بە ئاسانی ناگاتە ئامانج، بەڵکو هەوڵ و تێکۆشانی زۆری دەوێ و بە شەوو رۆژێک ئامانجەکانی ناپێکێت.
پشوودرێژی، یەکڕیزی و خۆبەدوورگرتن لە فڕێدانی قسەی بۆش و هاشوهوشی سۆشیال مێدیاو وتی وتی سەرشاشە و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی لە پێداویستی و زەرووریاتی ئەم قۆناغە هەستیارەی ئێستان. هەر جۆرە پابەندبوونێکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بەم پرەنسیپانەوە، زامنی یەکپارچەیی و ئارامی و مسۆگەرکردنی خواستە نەتەوەییەکانی ئێستاو داهاتووە.
قۆناغی ئێستا پشوودرێژی و دان بەخوداگرتن و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی کە زەرووریاتیەتی. گەڵگرتنی بەرپرسیارەتی تەنیا گرێ نەدراوە بە یەک حزب و لایەنی سیاسی یا چین و توێژێکی دیاریکراوەوە. بەڵکو وەک پێویستیەکی حەتمی سەرجەم کۆمەڵگا و چین و توێژەکان دەگرێتەوەو هیچ لایەنێک ناتوانێ خۆی لێ بدزێتەوە.
بڕینی قۆناغەکان کە ئێستایەکی ئاڵۆزدا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بڕیارە قورسەکەی دا
ئەمرۆ
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه