Kurdistan Press - چەقبەستوویی سیاسی چەقبەستوویی سیاسی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەقبەستوویی سیاسی

چەقبەستوویی سیاسی
سەرباری کۆمەڵێک هەوڵ و دەستپێشخەری سیاسی لە ئاستی کۆمەڵگاو هێزە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێم بە ئاراستەی خاوکردنەوەی گرژیەکان و دۆزینەوەی دەرچەیەکی بەپەلە، یەکێتی نیشتیمانی بەردەوامە لەسەر گرژی و جێگیرکردنی هەموو فاکتەرەکانی چەقبەستوویی سیاسی و عینادیەوە. 
هەمووان دەزانن هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی ناسک و قەیراناوی سیاسیدا تێدەپەڕێ و دیزاین کردنەوەو داڕشتنەوەو لە قالب دانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکە لە پلان و بەرنامەی ئیدارەی ئەمریکا جا بەهەر نرخێکەوە بێت. 
لە پاڵ ئەم پلان و ستراتیژیەشدا، دەرهاوێشتەکانی جەنگی ئێران کاریگەری بەسەر هەموو رۆژهەڵاتەوە لە رووی سیاسی، ئەمنی و ئابوری و سەربازیەوە دیارە. 
جەنگی ئێرانیش بە ئاراستەی لاوازکردن و نەهێشتنی هەژمونی ئێران لە ناوچەکە و زامن کردنی ئاسایش و بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی ئەمریکاو لاسەنگ کردنی ئەم بەرژەوەندیانە بەلای ئەمریکاوە، تا دێت دەرهاوێشتەکانی زیاتر دەردەکەون و هەوڵەکان چڕتر دەبنەوە. 
گوتاری سیاسی یەکێتی نیشتیمانی لەم دۆخەدا، تا دێت هەڵگری زبری و ناکارامەیی و ئاراستەیەکی دژە رێککەوتنی لەگەڵ پارتی .  
درێژەدان بە ململانێ و گوشارخستنە سەر پارتی بە ئامانجی ملدانی ئەم حزبە بە خواستە نالۆژیکیەکان یەکێتی،  رۆژانە لە میدیای فەرمی و نافەرمی یەکێتیەوە دەبیسترێت و دەهۆڵی بۆ درکوترێت. 
بەشێک لەم ململانێ و ئەرکی گەورەکردنی درز و کەلێنەکان بە نەوەی نوێ و سەرۆکی بزوتنەوەکە سپێردراوە. 
هەرکاتێک یەکێتی بیهەوێ گوشاری زیاتر بخاتە سەر پارتی، سەرۆکی بزاڤی نەوەی نوێ ئەجووڵێنێ و ناوبراویش خوا هەڵناگرێ  تا بۆی بکرێ و دەرفەتی هەبێ، بە زمانێکی بازاڕی و ناسیاسی و نادیپلۆماسی و خاڵی لەهەر نەرم و نیانی و نیەت پاکیەوە، دەبێتە هۆکاری  چەواشەکاری و  گرژی زیاترو تۆخ کردنەوەی ناکۆکیەکان و دروست کردنی گێژاوی میدیایی و دروست کردنی دڵەراوکێ و نائومێدی  زیاتر لە ئاستی کۆمەڵگاو شەقامدا. 
بەداخەوە  یەکێتی و سەرۆکی نەوەی نوێ بوونەتە هۆکاری لە جوانی کەوتنی 
کایەی سیاسی و فەوزاو و درێژەدان بەم چەقبەستوویی سیاسی و گرژی و ئاڵۆزیەی، دۆخی هەرێم هیچ پێویستی پێی نیە و تا دەشهێت ئەمان هەوڵەکانیان هەر بەم ئاراستە نانیشتیمانیانەیە. 
کارو چالاکی سیاسی، گێڕانەوەی مانایە بۆ چەمکی سیاسەت و پاراستنی ڕیزەکانی ناوەخۆو دوورکەوتنەوە لە دروست کردنی گێژاوی سیاسی. زیاد لەمەش لە ئەولەویەت دانانی ئەرک و بەرپرسیارەتیە نەتەوەیی، مێژوویی و نیشتیمانیەکان، بە تایبەت لە دۆخە هەستیارو سەخت و قەیراناویەکاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا