Kurdistan Press - لە نێوان فیدڕاڵی و ئیتیحادی و دەستوردا لە نێوان فیدڕاڵی و ئیتیحادی و دەستوردا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە نێوان فیدڕاڵی و ئیتیحادی و دەستوردا

لە نێوان فیدڕاڵی و ئیتیحادی و دەستوردا
لە بەغدا حکومەتێک هەیە ناویان ناوە حکومەتی ئیتیحادی ( بە بۆچوونی عەرەبەکان) یا حکومەتی ( فیدڕاڵی) بە لای کوردەوە. هەڵبەت هێشتا شێوازی حوکومڕانی و دەسەڵات لە رووبەری تێگەیشتنە گشتیەکانی شەقامی بەغداو دەستەبژێری سیاسی لە نێوان فیدڕالیزمی کورد و ئیتیحادی سونەو شیعەدا یەکلا نەبۆتەوە. 
هەوڵەکانی سونەو شیعە هێشتا بە ئاڕاستەی مەرکەزیەتێکی  بە هێز ( ناوەندێکی بەهێز) و سەنتەرالیزمێکی یەکانگیری نەژادیەوەیە. کورد بانگەشەی فیدڕاڵی و ئەوان بانگەشەی ئیتیحادی دەکەن. 
بەلای کوردەوە سیستەمی حوکمڕانی فیدڕاڵی دەستووریەو ئەم پێناسەش بە ئاشکرا لە دەستووری عێراقیدا رەنگی داوەتەوە. کورد پێی وایە زامنی مانەوەی عێراق بە یەکپارچەیی جێ بەجێ کردنی دەستوورە وەک خۆی، بەدەر لە هەر تەفسیراتێکی مەزاجی و نەژادی و قەومیەوە. 
بەڵام دوای  تێپەڕبوونی نزیگەی بیست و سێ ساڵ  بەسەر  رووخانی بەعس و نووسینەوەی دەستوری فیدڕاڵیدا،  هێشتا حوکمڕانانی بەغدا خەون بە مەرکەزیەتێکی بەهێزو کوتەک بەدەستەوە دەبینن و تاک و تەرایان نەبێ، زۆرینە هەر بڕوای بە سیستەمی فیدڕاڵیەوە نیەو هەوڵ بۆ سەرخستنیشی نادەن و بەردەوامن لە سەر بەرهەم هێنانەوەی تێگەیشتنە ماوەبەسەر چووەکانی سەردەمی بەعس و سۆشیال ناسیۆنالیزمی کۆنەوە. 
لە پاڵ ئەمەشدا غیابی سەرۆک کۆمارێکی کاراو بەرپرسیارو هۆشیارلە بەغدا لە ساڵانی رابردوو، زیانێکی گەورەی لە پێگەی کوردەوە داوە و زیاد لەمەش هیچ خێروبێری بۆ کوردو پێگەی ستراتیژی لە کایەی سیاسی بەغدا نەبووە. سەرۆک کۆمارەکان ئەوەندەی بەتەنگ بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە بوونە، نیو ئەوەندە  هەوڵیان بۆ جێبەجێ کردنی دەستورو بەهیزکردن و چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەتەوە نەداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا