کابینەی نۆیەم گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت/ ناونیشانی زنجیرە وتارێکە دەربارەی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم.
باسی شەشەم/ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)
عرفان عه‌زیز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، یەکێک لە قۆناغە هەرە دژوارەکان لە مێژوی هەرێمدا تێپەڕاند، و کردییە سەردەمێکی نوێبوونەوە و گۆڕانکاریی. لە بەرامبەر فشارە ئابوورییەکان و نادڵنیایی سیاسی، کابینەکە چاکسازی و خۆڕاگری و بە مۆدێرنکردنی لەبری پاشەکشە هەڵبژارد.
لە چاکسازی دیجیتاڵی و شەفافیەتی داراییەوە هەتا دەگاتە ژێرخانی، وزە و پڕۆژەکانی پەروەردە، کارەکانی کابینەی نۆیەم ڕەنگدانەوەی دیدێکی ڕوونن، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و پشتبەستوو بەخۆ. ڕێگاوبان و نەخۆشخانە و تۆڕی کارەبا و قوتابخانەکان تەنها پڕۆژە نین؛ ئەوان هێمای سەقامگیری و هیوان، بۆ خەڵک و داهاتوو بنیاتنراون.
پەیامی ئەم کابینەیە ڕوونە: "بنیاتنانی ئەمڕۆ بۆ کوردستانی سبەینێ." حکومەت لە ڕێگەی چاکسازی و داهێنان و یەکڕیزییەوە دەیسەلمێنێت، کە قەیرانەکان دەتوانن ببنە دەرفەت و هەموو ئاڵەنگارییەک دەتوانرێت بکرێتە پێشکەوتن.
دەربارەی (هەژماری من)
(هه‌ژمار من) پرۆژه‌یه‌كه ئامانجی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و دروستكردنی ژێرخانی بانكی دیجیتاڵی گشتگیریه له هه‌رێمی كوردستان. هەتا ئێستا ٩٠٠.٦٠٠ فه‌رمانبه‌ر خۆیان پڕۆژەکە تۆماركردووە. له هه‌ولێر ٤٠١.٨١٥ فه‌رمانبه‌ر و سلێمانی ٢٧٨.٦٣٠ و دهۆك ٢٢٠.١٥٥ فه‌رمانبه‌ر تۆمار كراون. لە هەمانکاتدا هەتا ئێستا ٥١٧.٠٠٠ هه‌زار كارتی بانكی ئامادەکراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ٤٤٠ ئامێری راكیشانی پاره دانراون. بەم شێووەیە، له هه‌ولێر ٢٢٦، سلێمانی ٣٣ و دهۆك ١٤٥ دانه له‌كۆی ئه‌و ژمارانه ٤٦٥.٠٠٠ فه‌رمانبه‌ر كارتی موچه‌یان وه‌رگرتووه.
له‌كۆی ئه‌و بانكانه‌ی به‌شداریان له پرۆژه‌كه كردووه بریتین له بانكەکانی (جیهان، ئه‌قلیمی بازرگانی، بی بی ئه‌ی سی، ئه‌هلی عێراقی، به‌غداد، ئیسلامی عێراق و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی).
سوده‌كانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من
ئه‌م پرۆژه‌یه سودی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، بەشێکیان بریتین لە:
- ئاسایشی به‌هێزتری دارایی.
- له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری پێده‌كرێت.
- به‌دیجیتاڵكردنی پرۆسه‌ی پێدانی مووچه.
- دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران.
- دابینكردنی ژێرخانی شه‌فاف و ده‌ستگه‌یشتن به‌خزمه‌تگوزاریه بانكییه‌كان.


وەڵام بدەوه