Kurdistan Press - عارف روشدی : نامەی (لیز ترەس) بۆ مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان واتادارە عارف روشدی : نامەی (لیز ترەس) بۆ مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان واتادارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عارف روشدی : نامەی (لیز ترەس) بۆ مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان واتادارە

  
نامەی (لیزترەس)؟؟؟

    نامەی سەرۆک وەزیرانی شانشینی بەریتانیا (لیز ترەس) بۆ رێزدار مسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان واتادارە لەسەرئاستی سیاسی ، ئابوری و ئاسایش) چو نکە کاتەکەی هاوتەریبە لە گەڵ هەبونی چەندین  تەنگژەی فرە ڕەهەندی ناوخۆیی عیراقی ،  هەرێمی و جیهانی ، بەتایبەتی لە بواری  (وزە ،  ئاسایش و هاوکێشەی هاوسەنگی  هێز) و سەرکێشییان بۆ ململانێی توندی  هەمەلایەن ، شاراوە نییە لە جیهانی سیاسەتدا بەرژەوەندییەکان نەخاسمە (بەرژەوەندی ستراتیجی دورمەودا)  کروکی پەیوەندییەکانی نیودەوڵەتی پێکدێنێت و بەڵکو لێکەوتەی جیو سیاسی ، ئابوری و هەورازو نشێوی هەژمونی سەربازی هاوپێچ دەکات. لەو چوار چێوەیەشدا هەرێمی کوردوستان بێ ئاگانەبووە و لە جموجوڵ و هەماهەنگی هاوسەنگدا ئامادەیی هەبوو، ئامادەبونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت  لە چەندین بونەی هەستیاری جیهانی و هەرێمیدا کە بریتین لە ؛  سەردانەکانیان بۆ  وڵاتانی( ئەمریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا ، وڵاتانی کەنداو تورکیا) ، بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەت لە دیدارەکانی ( دافوس و چەتەمهاوس) و بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێم  لە رێورەسمی ناشتنی (شاژنی بەریتانیا) دا  لە لایەک،  سەردانی گەورە بەرپرسانی نێودەوڵەتی  بۆ هەرێمی کوردوستان و کوبونەوەیان لە گەڵ جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی  ، تادەگاتە ناردنی نامەکەی (لیزترەس)ی سەرۆک وەزیران  لە لایەکی دیکەوە، گرنگی هەرێمی کوردوستان لەسەر نەخشەی داهاتوی  (سیاسی و ئابوری)  ناوچەیی و جیهانی دەخەنە روو،  بۆیە زۆر پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی  بەخەمخۆری و لێزانینەوە  وەبەرمهێنانی لەسەر بکرێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا