Kurdistan Press - سیستەمی باج سیمای دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە سیستەمی باج سیمای دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیستەمی باج سیمای دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە

لەوەتەی مرۆڤ بیری لە دەوڵەت سازی و ئابوری کردۆتەوە، دانی باج بە یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکیەکانی دەوڵەتداری دادەنرێت. 

وڵاتێک لەسەر ئەم گۆی زەویەی نادۆزیتەوە سیستەمی باجدانی تیا نەبێ. 
لە وڵاتە پێگەیشتوو و پێشکەوتووەکان باج لەسەر سەرلەبەری موچەو داهات و بازاڕی کڕین و فرۆشتن و سەودا بازرگانیە گەورەو بچووکەکان هەیە. 

باج، ئامرازێکە بۆ رێکخستنەوەی بازاڕو کەرتی بازرگانی و سەرچاوەیەکی داهاتی باشیشە بۆ حکومەت تاکو تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهاتەوە نەبەستێت. 

لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەو توێژانەی داهات و سەرمایە یا موچەی بەرزیان هەیە یا خاوەنی موچەی کەم و مامناوەندین، سیستەمی باج پەیرەو دەکرێ و خاوەن سەرمایەو موچەبەرزەکان ئەشێ باجێکی زیاتر لە توێژەکانی تر بە حکومەت بدەن تا هەم باری لاری ئابوری بخرێتەوە سەر ڕاستە ڕێ و هاوسەنگ بکرێ و هەمیش کەڵێن و جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکان کەم بکرێنەوە و ئاستی ژیان و گوزەرانی چینە کەم دەرامەتەکان چارەسەر بکرێت و ئەوانیش توانای دابین کردنی لانی کەمی پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانیان هەبێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا