Kurdistan Press - نەوەی نوێ کشایەوە نەوەی نوێ کشایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوەی نوێ کشایەوە

گوتەبێژی نەوەی نوێ‌ لە پۆستێكی كتوپڕدا، رای گەیاند، كە حزبەكەیان بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی هەرێم ناكات و بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێننەوە. 
هیمداد شاهین گوتەبێژی نەوەی نوێ‌ لە پۆستێكی فەیسبووك كە كەناڵەكانی شاسوار عەبدولواحێد بڵاویان كردووەتەوە رای گەیاند، نەوەی نوێ‌ بەشداری حكوومەت ناكات و وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێنێتەوە. 
گوتەبێژەكەی نەوەی نوێ‌ هیچ روونكردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە و تەنیا بۆی هەبووە ئەوەندە قسەیە بكات. 
جێی ئاماژەیە كە یەكێتی و نەوەی نوێ‌ هاوپەیمانیان هەیە و یەكێتی پێی خۆشبوو بە كورسییەكانی ئەوانەوە بۆ پێكهێنانی حكوومەت بكەوێتە گفتوگۆ، بەڵام ئێستە دیار نییە هاوپەیمانییەكەیان چی لێ‌ بەسەر دێ‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا