Kurdistan Press - ئیسرائیل دوو بەرپرسی باڵای کوشت ئیسرائیل دوو بەرپرسی باڵای کوشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دوو بەرپرسی باڵای کوشت

 سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەرکردەی باڵای گرووپە چەکدارەکانی لە غەزە ڕاگەیاند  هێرشەکان لە خان یوونس و جەبالیا ئەنجام دراون
 ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند دوو سەرکردەی باڵای سەربازیی لە کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج.
 یەکەمیان "موحسن فەرید سەعید ئەبوو هەدەف" بووە، کە سەرکردەی شانەیەکی مووشەکیی یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان بووە و لە هێرشێکدا لە خان یوونس کراوەتە ئامانج. ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە هێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەمی 2023.دووەمیان "ئەحمەد بەتش"، فەرماندەی یەکەیەکی سەربازیی سەر بە یەکێکی تر لە گرووپەکان بووە، کە لە هێرشێکدا لە باکووری کەرتی غەزە کراوەتە ئامانج. بەتش بەرپرسیار بووە لە سیستەمی پڕچەککردن و دابینکردنی چەک بۆ گرووپەکەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا