Kurdistan Press - ختوکەدانی دەنگە ناڕازیەکان ختوکەدانی دەنگە ناڕازیەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ختوکەدانی دەنگە ناڕازیەکان

تایبەتمەندی زۆربەی گێژاوە سیاسیەکان، بوونی کەشێکی سیاسی چەقبەستوو و عینادی کاراکتەرەکان و ئامادەبوونی کۆمەڵێک فاکتەری ناوەخۆیی و دەرەکیە کەوا وادەکات نائومێدی  بۆ ماوەیەک، باڵی رەشی بەسەر کۆی گشتی پرۆسەی ژیان و جوڵەی کۆمەڵایەتی و ئابوریدا بکیشێ...

دەکرێ ھۆکارە دەرەکیەکان نادیدە بگرین، لێ ھۆکارە ناوەخۆییەکان بە گشتی نەمانی متمانە دواجار کۆمەڵگا دووچاری داڕزان و ھیلاکی و بێ ھیوایی و وەستان دەکەن. 

ئەو دەردەی کۆمەڵێک بکەرو مەکەری بە ناو نارازیی و بەرهەڵستکار لە رێگەی بەکار هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە شەقامی کوردی دەیکەن، هیچی کەمتر نیە لە هەڵمەتە بەدناوەکانی ئەنفال و وێران کردنی کەسایەتی تاکی کوردو هەڵتەکاندنی بونیادی کۆمەڵگای کوردی. 

رووبەرووکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ختوکەدانی هەستی دەنگە ناڕازیەکان و سواربوونی شەقامی کوردی بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان، ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی نیشتیمانیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا