گەورە کۆمەڵناسیی هاوچەرخی ئەڵمانی، ماکس ڤێبەر، یەکێکە لەو بیرمەندانەی زۆر بە جوانی و بە وردی باسی “ دەوڵەت” و “ هێزی دەوڵەت” دەکات.
ناوبراو کاتێک باس لە دەوڵەت لە دونیای مۆدێرندا دەکات، باس لە زەرورەتی توانای مۆنۆپۆڵکردنی توندوتیژیش دەکات لە لایەن خودی دەوڵەتەوە.
باس لەوە دەکات کە دەوڵەت تاقە ھێزێکە مافی بەکارھێنانی هێزی ھەیە، تاقە ھێزێکە چەکدارە و مافی بەکارھێنانی ئەو چەکەشی ھەیە.
بەکار هێنانی چەکیش لە دۆخێکدا دێتە ئاراوە سەرلەبەری بونیادی دەوڵەت و دامودەزگاکانی رووبەرووی هەڕەشەو مەترسی لە ناوچوون و پەلاماردان ببنەوە.
ئەوەی لە گۆڕەپانی ململانێکانی عێراق و شانۆی سیاسی ئێستای ئەم وڵاتە دەردەکەوێ، ئامادەیی چەندین هێزو لایەنی خاوەن بەرژەوەندی و بکەرو کاراکتەری سەربازی و سیاسی و تائیفی مەزهەبی شیعەن، نەک هەر ڕێزیان بۆ بونیادی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمیەکانی نیە، بەڵکو چەندین پارچە دەوڵەتۆکەی بچووکن لە ناو دەوڵەتە بێ هێزەکەی عێراقدا.
وەڵام بدەوه