Kurdistan Press - ٣١ ی ئاب خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ هەولێر و شکۆی حوکومرانی کورد ٣١ ی ئاب خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ هەولێر و شکۆی حوکومرانی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

٣١ ی ئاب خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ هەولێر و شکۆی حوکومرانی کورد

ساڵانی شەڕی ناوەخۆو بگرەوبەردەی سەر گۆڕەپانی سیاسی و رووداوەکانی هەولێر بەر لە سی و یەکی ئابی ١٩٩٦،  بڕگەیەکی مێژوویی گرینگ و شوێن سەرنج و تێڕامانە. 

قۆناغی بەر لە ٣١ ی ئاب بۆ هەولێر و هەولێریەکان، بیرخەرەوەی سەردەمێکی تاڵە لە وێرانی و ئەو بەرەللاییەی باڵی بەسەر پایتەختی حکومەتی هەرێمدا کێشابوو. 

تا بەر لەو مێژووە جۆرێک لە پاشاگەردانی و عەقڵیەتێکی نائیداری و گێرەشێوێنی و یاساشکێنی فەزای شاری تەنیبووەوە. 

دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی هەرێم لە حکومەت و پەرلەمان و سەرلەبەری وەزارەتخانەکان لە رووی ئیداریەوە لە لایەن عەقڵیەتێکی دۆگماو کاراکتەرە نازانستی و نائەکادیمیە دژە ئاوەدانیەکانەوە بەڕێوە دەبران و سەرلەبەری دامودەزگا و سیستەمی حوکمرانی پەکی کەوتبوو و شکۆی شکابوو. هەولێر لە جوانی کەوتبوو. 

لە دۆخی ئەوسای هەولێر هیچ هاوڵاتیەک لەسەرووماڵ و ژیان و ئاییندەی خۆی دڵنیا نەبوو. بازاڕی کاروکاسبی پەکی خرابوو و بێ متمانەیی گەل بەرامبەر بە حوکمرانی کورد  و دۆخی دڵەراوکێی هاوڵاتیان بە هۆی نەمانی پرۆژە خزنەتگوزاریەکان و وێرانی لە پەرەسەندندابوو. نائومێدی و دڕدۆنگی باڵی بەسەر شاردا کێشابوو. 

ئەشێ ساڵانی دوای ٣١ ئاب و رزگارکردنی هەولێر لەچنگ بکەرە سەربازیە پاشاگەردانە نائیداریە ئاژاوگێڕەکان، بەسەردەمی زێڕینی دووبارە لە دایک بوونەوەی هەولێرو هەناسەدانێکی تازەوە وێنا بکەین. 

٣١ ی ئاب بە پێچەوانەی قەڵەم فرۆش و زڕە نووسەرە بەرتیل خۆرەکانی ئاخوری پیس خۆری و هەلپەرەستە رێوی سیفەتەکانەوە، خاڵێکی بایەخدار و پرشنگداری نمونەی حوکومرانی سەرکەوتووی پارتیە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردەوە. 
لە ٣١ ی ئابدا هەولێر و حکومەت ئاشت بوونەوەو هاوئاهەنگ و هاوهەنگاو بەرەو پێشەوە هەنگاویان نا. 

هەقە ئەو لەشکەرە پیسخۆرەی ٣١ ی ئاب بە رووداوێکی تاڵ وێنا دەکەن و هەر بە هەوەس خۆیان سەغڵەت کردووە، ئاوڕێک لە دۆخی وێرانەی ئێستای سلێمانی و دوێنێی هەولێرو ئەمڕۆی هەولێر بدەنەوەو داوا لە پارتی بکەن حوکمی فعلی سلێمانی بگرێتە دەست و ئەم دەڤەرە لە چنگ عەقڵیەتی تاڵان و بڕۆو پاشاگەردانی و  فرەکوێخاییە وێرانکارە رزگار بکات و شکۆی بۆ بگێڕێتەوە و رێ لەو ستەمە ئیداری و داراییە بگرێ دەرهەق بە شاری هەڵمەت و قوربانی و رۆڵە دڵسۆزو بە ئەمەکەکانیەوە دەکرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا