KurdistanPress...

CLOSE

سەبارەت بە کەمبوونەوەی داهاتی دەروازەی باشماخ

پێش چەند ڕۆژێک ژووری بازرگانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریاندا کە ئەگەر دۆخی دەروازەی باشماخ ڕێک نەخرێتەوە بازرگانەکان ناچار دەبن ڕوو لە دەروازە سنوورییەکانی دیکە بکەن و کۆتایی بە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانیان لە ڕێگەی خاڵی سنووری باشماخەوە بهێنن. 
زیاد بوونی ڕێژەی داهات لە حاجی ئۆمەران بەهۆی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم بووە ئامانجیش کۆتایهێنان بەقۆرخکاری و ڕۆتینات بووە لەخاڵە سنوورییەکان و تا ئێستا پڕۆسەکە بەردەوامە و سەرکەوتوو بووە.
کەواتە بەڵێ زیادبوونی داهات لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران یەکێکە لە دەسکەوتەکانی ئەم کابینەیە و ئەگەر لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکان ڕاسپاردەکان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرا، بێگومان جوڵە بازرگانییەکانی باشماخ دەبووژایەوە و داهاتیش دوو بەرامبەر زیادی دەکرد. 
هیچ وڵاتێک و هیچ بازرگانێک ئامادە نییە ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ خاڵی سنووری هەرێمێک بکات کە پابەند نییە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی حکومەتەکەی، سەقامگیری و سەروەری یاسا دوو فاکتەری کاریگەرن کە بازرگان بەدوایدا دەگەڕێت و لەهەر کوێیەک دۆزییەوە ڕوو لەوێ دەکات. بۆیە باشتر وایە خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەم بابەتە نەکرێت و بە هێنانەوەی بیانووی جیاواز ڕاستی و دروستی بابەتەکە بەلاڕێدا نەبردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه