Kurdistan Press - ‎ پارتی لەیەکەم ڕۆژی دامەزراندنی تا ئێستا بۆ یەک جاریش دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نەبووە کەلەسەری دامەزراوە ‎ پارتی لەیەکەم ڕۆژی دامەزراندنی تا ئێستا بۆ یەک جاریش دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نەبووە کەلەسەری دامەزراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎ پارتی لەیەکەم ڕۆژی دامەزراندنی تا ئێستا بۆ یەک جاریش دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نەبووە کەلەسەری دامەزراوە

پارتی لەیەکەم ڕۆژی دامەزراندنی تا ئێستا کە حەفتا و شەش  
ساڵ تەمەنێتی یار و نەیارەکانی دەزانن لەپێناو چی ئامانجێک دامەزراوە، بۆ یەک جاریش دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نەبووە و نابێت کەلەسەری دامەزراوە، پارتی لە ھەندێک ھەلومەرجی سەخت کە لەواقیعدا سەپێنراون کەمێک لەئامانجەکانی ھاتۆتە خوارەوە بەڵام ھەرگیز دەستبەرداری نەبووە. زۆر جاریش کە دەرفەتی گونجاو ھاتۆتە ئاراوە زۆر زیاتر لەوەی ھەیە ھەوڵی بۆ داوە بەیەکجار لە یەکەوە چۆتە دەھ بۆ زیاتر نزیکبون لە ئامانجەکانی. جیاوازی پارتی لەگەڵ ھەموو حیزبەکانی تر ئەوەیە کە پارتی سیاسەت لەگەڵ واقیع دەکات، قسەیەک یان دروشمێک ناکات کەواقیع توانای پراکتیزەکردنی نەبێت بەڵام ھەمیشە کارکردنی پارتی لە واقیع دا زۆر مەزنتربوە لە قسە و گوتارەکانی. 

‎سیاسەت و ئامانجەکانی پارتی پێش سەدەیەک داڕێژراون و تا سەدەیەکی تریش تا ھەتا ھەتایە ھەمان سیاسەت ئامانج دەبن، تەنھا ئەوە دەمێنێت کە نوێبونەوەی بۆ بکرێت لەسەر واقیعی ڕۆژ ئابدەیت بکرێتەوە. پارتی کە بەرەو کۆنگرە دەچێت، کە کۆنگرە حیزب نوێدەکاتەوە، نوێبونەوەش بەو مانایە نایات کە ھەموو شتێک بگۆڕی، ھەموو ئەوانەی لەڕابردووی حیزبدا ھەن دەربکرێن ھەندێک خەڵکی نوێ بھێنن و بیکەنە بڕیاردەری حیزب، بەڵکو نوێبونەوە بەو مانایەی کە لە ماوەی ڕابردوو لەکوێدا ھەڵەکراون ئەزمونی لێوەربگرن دوبارەنەکرێنەوە، خاڵە لاوازەکان بەھێزبکرێن، خاڵە بەھیزەکان بەھێزتر بکرێن.  سیاسەت و ئامانجەکانی خۆی کە لەسەری دامەزراوە لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆدا ئابدەیت بکرێتەوە .

‎کاتی خۆی لەشەڕی داعش گەر پێشمەرگەکانی ئەیلول و گولان نەبونایە ھەرگیز پێشمەرگەکانی دوای شۆڕش بەتەنھا نەیان دەتوانی سەربکەون بەسەر داعش، ڕاستە پێشمەرگەکانی دوای شۆرش ھەم ھێزی زیاتری ھەبوو ھەم زیاتر دەیان توانی بجوڵێن بەڵام قەت نەیان دەتوانی وەکو پشمەرگەکانی شۆرش کەبەتەمەنەکانن کە ئەزمونی زۆریان ھەبوو خۆڕاگربن. شەڕی داعش زیاتر شەڕی خۆڕاگری و تاکتیک بوو تا شەڕی ڕووبەرڕوو بێت. پێشمەرگەی شۆڕش دەیتوانی لەیەک شوێن و چاڵدا بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و خۆڕابگرێت بەڵام زۆرجار بەھۆی ئەوەی پێشمەرگە نوێیەکان سەرکێشیان دەکرد و تاقەتی زۆر  نەبوو لە یەک شوێنن بمێنەوە ھەم شەھید دەبوون ھەم زیانیش بە سەنگەری شەڕی پێشمەرگە دەدا. 

‎نەھێز تەنھا سەرکەوتنت بۆ دێنێت نەئەزمونیش بەتەنھا بەسە بۆ سەرکەوتن، بەڵکو بۆ سەرکەوتنی ڕاستەقینە پێویستیمان ھەم بەھێزە ھەم بە ئەزمونە.پارتی چەند پێویستی بەکادری نوێخواز بێت دوو ئەوەندە پێویستی بە کادری بە ئەزمونە بەڵام ئەو کادرەی کە کادر بێت نەک خۆی بە کادریەوە گرتبێت ھەموو شتێک بێت بەس کادر نەبێت. کادر کە ستونی سەرەکی پارتی یە. ھەندێک کادر ھەن لەوەتەی ھەن تاقیکراونەتەوە دەبێت تا توانایان ھەبێت ھەر تاقیبکرێنەوە کە ئەوان  ھێزی پارتین. ھەندێک کادری تر ھەن کە دەبوو  لە کۆنگرەی ڕابردوو بناردبایەتە ماڵەوە ھەر نەدەبوو لەوێبن لە زیان زیاتر ھیچی تر بۆ پارتی نەبووە دەبێت ئەم جارە بەھیچ شێوەیەک تاقی نەکرێنەوە، ھەندێک کادری تر ھەن کە دەیانەوێت خۆیان تاقیبکەنەوە نابێت تاقی بکرێنەوە چونکە لە ڕاستی دا لە ئەلف و بێی پارتی نازانن ھەر بەدوای عامەوە کەوتووە دەرفەتی پێ بدرێت ڕەحمەت بۆ کفن دز دەنێرین، ھەندێک کادری تر ھەن نوێخواز و دڵسوز و بەتوانان دەبێت  تاقی بکرێنەوە دەرفەتی زۆری پێ بدرێت.

‎گەر  حیزبەکانی تر یەک چاوی لەسەر بێت پارتی دەھ چاوی لە سەرە، ئەوجا دەبێت ئەندامانی پارتی زۆر بە ھۆشیارانە دەنگ بدەن ئەوانە ھەڵبژێرن کەبزانن نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان دەبن لە کۆنگرە، لە دوای دەرچونیان پاش ماوەیەک پەشیمان نابنەوە کە دەنگیان پێداوە ھەر وەک چۆن چەند جار پەشیان بونەوە، ھەموو شتێک لەبەرچاویان بێت نەک بڵێن ئەوە دڵسۆزە دەنگی پێ دەدەین، دڵسۆزی زۆرباشە بەڵام دڵسۆزی بێ زانین ھیچ سودی نابێت، پێچەوانەش ھەرچەند زیرەک بێت بزانن دڵسۆز نیە بەھیچ شێوەیەک دەنگی پێ مەدەن، کوری شەھید بێت یان ھەرچی بێت دەبێت سیفەتی کادری تێدابێت گەر نا نابێت بینرنە کۆنگرە.کوری شەھید جێگای رێزگرتنە دەبێت ھەموو ئیمتیازەکی پێبدرێت بەڵام ئەو دروشمە دەبێت  پراکتیزە بکەین کە کەسی شیاو بنێرینە شوێنی شیاو. ئەوجا ئەندامانی پارتی دەبێت کۆنگرە پربکەن لە کەسی شیاو، یەک کورسی ئەم کۆنگرە با بۆ کەسی نەشیاو نەبێت.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه