لەمێژە بۆ یار و نەیارکانی پارتی دەرکەوتووە کەتەنھا دەتوانن پارتی ماندوو بکەن گەرنا قەت ناتوانن بیکەوێنن و لەناویبەرن چونکە ئەو فشار و دژایەتیەی لەسەر پارتی ھەبووە لەماوەی ٧٦ ساڵی تەمەنێتی نەک لەسەر حیزبێک بەڵکو لەسەر ٧٦ گەروترەین حیزبی جیھانی ھەبوایە بەحیزبی دیموکراتی و کۆماری ئەمریکیەوە دەمێکی بوو لەناو چوبوون بەڵام پارتی لە ناونەچوو بەڵکو ھەمیشە بەھێزتر لەجاران گەڕایەوە. جا نەیارەکانی دەستیان لەوە ھەڵگرتوە کە پارتی بکەوێنن لەناوی بەرن بەڵکو تەنھا گرەو لەسەر ئەوە دەکەن کە کێ زیاتر پارتی ماندوو دەکات و ئاڵنگاری و بەربەستی زیاتری بۆ دروست دەکات.
پارتی نە موشەکی کێشوەربڕی ھەیە و نەچەکی ئەتۆمی ھەیە، و نە ھیچ ھێزێکی دەرەکیش پشتیوانیەتی، نە خۆی لایەنگری ھیچ ھێزێکی دەرەکی یە، نە سیستەمی بەرگری S-400 ڕوسیا و نە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی ھەیە، نەفرۆکەی «F16» و نە ئەبرامزی ئەمریکی و نە درۆنی ئێرانی ھەیە بۆ ئەوەی ھەڕەشە لە دوژمن و نەیارەکانی خۆی و کوردستان بکات، و زۆربەی وڵاتانی ھەرێمی و جیھانیش بە تایبەتی چوار دەورەکانی دژایەتی پارتی دەکەن ھەمیشە ھەوڵ دەدەن پارتی ماندو بکەن کە جاران پیلان نەمابوو دانەنرابێت بۆ لەناوبردنی بۆ ئەوەی ھیچ بەربەستێک لەبەرامبەریان نەمێنێت لەناوچەکە بەتایبەتی تر لە عێراقی فیدڕاڵی کەسێ بەشی ھەژمونی خۆیان تێدا سەپاندوە بەشەکەی پارتی نەبێت بۆیە دەیانەوێت ئەو بەشەش بۆخۆیان ببەن و ھەرێمی کوردستان وەکو مەیدانی جەنگ بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکار بھێنن.
ئەوەی ناھێڵێن پارتی بکەوێت ھێزەکەی کە گەلی کوردستانە، چەکەکەی کە ئیرادەکەیەتی کە ھیچ جارێک بەھیچ دوژمن و نەیارێک تەسلیم ناکات. ھەندێك جار کاریان لەسەر ئەوە کردوە کە درز بخەنە ھێزەکەی کە گەلی کوردستانە و لێی دوربخەنەوە کە کەمێک پیلانیان سەرکەوتوو بووە كە پارتیان ماندووکردوە بەڵام ھەر زوو ھێزەکەی گەڕایەوە زیاتر لە جاران بەھێزتربووە بەڵام ھەرگیز ناتوانن چەکەکەی ئیرادەکەیەتی بۆخۆیان ببەن، بۆیە زۆر جار پارتیان ماندوو کردوە بەڵام لە ٧٦ ساڵی تەمەنی بەو ھەموو پیلان و دژایەتیەی ھەیبووە لەسەر پارتی تا ئێستا ھەر پارتی نەکەوتوە و بەھێزترین و ڕێکخسترین ھێزی کوردستانە.
ھەتا گەلی کوردستان پشتگیری پارتی بکات کەر ھەر پشتگیری دەکات لەگەڵی دەمێنێتەوە و ھەتا پارتی خاوەنی ئەم ئیرادەیە بێت قەت ناتوانن پارتی بکەوێنن و لەناوی بەرن. ھەتا پارتیش مابێت کە ھەر دەمێنێت دۆزی کورد قەت نامرێت و ھەرێمی کوردستان قەت ناکەوێت.
وەڵام بدەوه