Kurdistan Press - دەوڵەتی تائیفی دەوڵەتی تائیفی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەوڵەتی تائیفی

ئەوەی لەسەر گۆڕەپانی رووداوە سیاسیەکانی عێراقدا روودەدات و لایەنێکی دەرەکی  بە ئاشکراو بێ سڵەمینەوەو شەرم، ئەو پەڕی هەوڵەکانی خۆی بۆ سەپاندنی هەژمونی تائیفیەوە خستۆتەگەڕەوە، دەیان هێمای پرسیاری بونیادی و فەلسەفی،  دەخاتە سەر سیادەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵەوە و سەتان راڤەی سیاسی لێدەکەوێتەوە.

عێراقیەکان بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە دوای رووخانی بەعس و ڕاماڵینی پاشماوەکانی هزری  بۆگەنی بەعسیسزم، بەهیوای هێنانەکایەی دەوڵەتێەوە بوون ڕەنگدانەوەی بەسەر سەرجەم بوارەکانی ژیانەوە هەبێ و حکومەتێکی دیموکراتی پلۆراڵ، بکارێ  لانی کەمی بنەماسەرەکیەکانی  ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکات و گەلانی عێراق لەم بارودۆخە ئاڵۆزەوە بگوازێتەوە بۆ دۆخێکی باشتر و دڵنیاترو قۆناغ و وێستگەیەکی هیوابەخشترەوە.

جگەلەمەش عێراقیەکان هیواخوازبوون سەروەری یاسا، کۆمەڵێک دەرەنجامی باش و ئەرێنی  بەرچاوی لێبکەوێتەوەو نیشتیمان و کۆمەڵگا لە سایەی قانون و شەفافیەت و پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵ کردن و سەرخستنی شەراکەتی راستەقینەوە، رووەو ئاسۆیەکی گەش  و  پڕ لە دڵنەوایی و دڵنیایی و متمانەوە هەنگاو بنێت.

لێ ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا دەبینرێت تەواو پێچەوانەی چاوەروانیەکانە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا