لە پاڵ ئەو فشارانەی بەغدا و کۆمەڵە هێزێکی بەکرێ گیراوی سەربە دەزگا هەواڵگریە بیانیەکان خستوویانەتە سەر هەرێمەوە، پرۆسەی چاکسازی و ئاوەدانی بەردەوامە.
روئیای حکومەت هەرێم روئیای گواستنەوەی دۆخی قەیراناوی هەرێم و هاوڵاتیانە بۆ دۆخی داماڵدراو لە تەنگژەو قەیران و کێشەو بەخشینی دڵنیایی و ئاسودەییەوە.
دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم توانیویانە لە پاڵ هەوڵ و ماندووبوونەکانی حکومەت، ئاسایشی هەرێمیش بپارێزن.
پاراستنی ئاسایشی گشتی و سەرووماڵی هاونیشتیمانیان زامنی گەشەو پێشکەوتن و ئەنجامدانی بەرنامە و پلانە چاکسازیەکان و ریفۆرمی جڤاکە بە ئاراستەی دامەزراندنی نیشتیمانێک تیایدا هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی و ئینتیمای سیاسی و حزبی و ناوچەییەوە، هەست بە ئاسودەیی و ئارامیەوە بکەن و دواجار هاوکار و پاڵپشتی حکومەت و دەسەڵاتی خۆجەیی و دامەزراوە دیموکراسیەکان بن.
وەڵام بدەوه