Kurdistan Press - با لە کوێوە هەڵبکا، شەنی خۆیان لەوێ دەکەن با لە کوێوە هەڵبکا، شەنی خۆیان لەوێ دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

با لە کوێوە هەڵبکا، شەنی خۆیان لەوێ دەکەن

لە هەموو قۆناغ و لە گشت کۆمەڵگایەکدا هەمیشە کۆمەڵە کەسانێکی هەلپەرەست و چاوچنۆک هەن، بەرژەوەندیان لە کوێ بوو، لەوێ حازر و ئامادەن. 

ئەم تایپە لە مرۆڤەکان با لە کوێوە هەلبکات، لەوێ شەنی خۆیان دەکەن و عەوداڵی دەست خستنی بەرژەوەندی و گەیشتن بە هیواو ئارەزووە تایبەتیەکانی خۆیانن. 

کۆمەڵگەی کوردیش بەدەر نیە لەم جۆرە بکەرانە. 
دۆخی هەرێمی کوردستان بمانەوێ و نەمانەوێ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکاریە هەرێمی و ئاڵۆزیەکان و ململانێی نێوان هێزولایەن و جەمسەربەندیەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقەوە. 
بەڵام ئەوەی جێگری داخە دەرکەوتنی خەڵکانێکی گوماناوی و بەکرێ گیراوانی دەزگا هەواڵگریە دەرەکیەکانە، لێرەولەوێ و بە بۆنەو بێ بۆنە و بەرنامە بۆ دارێژراو دەکەونە وێزەی حکومەتی هەرێم و سوکایەتی بە کۆی گشتی ئەزمون و قەوارەی هەرێم و سەرۆک و سەرکردە کوردەکان دەکەن و لای خەڵکیش خۆیان بە نیشتیمان پەروەری عەیار 24 و نووسەرو رۆژنامەنووسی عەبقەری و بلیمەتی سیاسیەوە وێنا دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا