Kurdistan Press - کێ یاریەکە دەباتەوە سەدر یان مالکی کێ یاریەکە دەباتەوە سەدر یان مالکی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ یاریەکە دەباتەوە سەدر یان مالکی

پێش ئەوەی موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارەکانی بکات کە دەست لەکاربکێشنەوە نوری مالکی و بەرەی ھەماھەنگی بەگشتی تەمەنایان دەکرد کە ھەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێت چونکە ھەموو شتێکیان دۆڕاندبوو، تەنھا ئەوەیان بەدەستەوە بوو کە نەھێڵن نەیارەکانیان حکومەت پێکبھێنن گەر نا ھەموو کارت و شتێکی تر بەدەستی نەیارەکانی بوو. بەڵام بەکشانەوەی پەرلەمانتارەکانی سەدر ھەموو کارتەکانی لەسەر سفرەی حازر پێشکەشی نەیارەکانی کرد. سەدر چوە شوێنی مالکی کە نەھێڵێت حکومەت پێک بھێنێت مالکی ھاتە شوێنی سەدر کە کارتەکانی بەھێزتریش بوون چونکە ڕکابەری نیە کە سەدرە ئێستا لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی عێراقە  کە ئەوکات سەدر ڕکابەری ھەبوو کە مالکی بوو. 
‌‎سیاسەت بەھەڕەشە و سوێندخواردن بەعەلی و قورئان و خودا  
‌‎ناکرێت بەڵکو سیاسەت بە عەقلی ستراتیژی و پشودرێژی یە.  
‌‎ ئەوەی ئێستا سەدر داوای دەکات کە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە خۆی دەیتوانی جێبەجێی بکات نەک ئێستا بە ھەڕەشەوە داوا بکات بەڵام پەلە  پەلی كرد لەبڕیاردان و پشوکورتی سەدری بە ئەمڕۆ گەیاند کە لەجیاتی ئەوەی کە بڕیاردەر بێت لە پرسەکان كە ئێستا داوای دەکات.ھەرچەندە سەدر جەماوەرێکی یەکجار زۆری لە پشتە کە ھێزی جەماوەر لە سەرووی ھەموو ھێزی ترە بەڵام کە جەماوەر ھێزی پێت دا دەبێت بزانی ئەو ھێزە چۆن بەکاردێنی. 
‌‎کە مالکی دەسەڵاتی ھەبوو قەت گوێی بە دامەزراوەی یاسایی نەدەدا چونکە دەسەڵاتی ھەبوو خۆی بڕیاری دەدا بەڵام کە شکستی ھێنا لە کۆتا ھەڵبژاردن دا ھەڕەشەی نەکرد بەڵکو بە زیرەکانە دەستی بۆ کارتی یاسایی برد بەرامبەر نەیارەکانی بەکارھێنا نەیھشێت تامی سەرکەوتنەکانی بە ئاسانی بچێژن. سەدر بەھۆی زوو زوو ھەڵچون و داچون و پەلەکردن لەبڕیارەکاندا زۆری نەماوە گەورەترین سەرکەوتنی خۆی بکاتە شکست، لەبەرامبەردا عەقلی ستراتیژی مالکی  وای کرد کە گەورەترین شکستی خۆی گەر نەکاتە سەرکەوتنێکی مەزنیش ئاسەواری شکستیش نەھێڵێت دەرفەتی مەزنیش بۆ سەرکەوتنی 
‌‎گەشاندەوە.
‌‎گەر سیاسەت بە زمانی یاری تۆپی پێ بێت، پێش کشانەوەی پەرلەمانتارەکانی سەدر (سەدر 3- 0 بۆ مالکی بوو)، مالکی تەنھا ئەوەی لەدەست ھات کەیاریەکە دوابخرێت گەرنا شکستی سەد لە سەد بوو کە کەس نەیدەتوانی ئەو شکستە بکاتە سەرکەوتن بەڵام دوای کشانەوەی پەرلەمانتارەکانی سەدر ئەنجامەکە گۆڕا بوو بە (3-3 )  ھەر سێ گوڵەکەش سەدر خۆی لەخۆی تۆماری کرد، ئەمە جگە لەوەش سەدر خۆی کارتی سوریش بە خۆی بەرزکردەوە و  چوە پشت خەتەکە.  ھەڵبژاردنی پێش وەختیش بکرێت کەئێستا سەدر داوا دەکات سەدر ھیچی بەھیچ نەکرد بەڵکو گەورەترین سەرکەوتنی خۆی ھێنایە خالی سفر، لەوەش دڵنیابن بەرەی ئێرانی ڕێگا نادات کە بەم شێوەیە بدۆڕێنەوە ئەمە جگە لە وەی جەماوەری بەرەی ھەماھەنگی زۆر زیاترە لە جەماوەری سەدر تەنھا ڕێکخستنی دەوێت کەبتوانن زۆترین کورسی بەدەست بھێنن گەر ھەڵبژدانێکی تر بکرێتەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه