Kurdistan Press - رۆڵی مێدیاو بەهێز کردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری رۆڵی مێدیاو بەهێز کردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رۆڵی مێدیاو بەهێز کردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری

دونیا ئەمڕۆمان دونیای پەیوەندی کردن و مێدیاو بەرهەمی شۆڕشی تەکنۆلۆجیاو زانیاریە. 

پانتای ژیانی مرۆڤ لەم سەردەمەدا، بە زانیاری و زانست و رەهەندە بەرفراوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەنراوەتەوە. 

ئەم شۆڕشەی لە دونیای مێدیادا روویداوە، گۆڕانکاریەکی ریشەیی بەسەر کۆی مەفاهیمی رۆژنانەگەری و نووسین و مێدیای بینراوو بیسراوو نووسراودا هێناوە و بەرهەم و دەرەنجامەکانیشی بە هۆشیاری کۆمەڵگا تەواو بووەو رۆژانە بە چاوی خۆمان لێکەوتە و دەرەنجامەکانی دەیبینین و هەستی پێدەکەین. 

مێدیای کوردیش بەدەر نەبووە لەم گۆڕان و وەرچەرخانە و تا ئاستێکی باش توانیویەتی لەگەڵ گۆڕانکاریەکان رێ بکات و هاوچەرخ بیر بکاتەوەو بیرۆکەی جوانی هەبێ. 

بۆیە قۆناغی ئێستامان لە مێدیای کوردی بە هەموو لق و بەشەکانیەوە دەخوازێ، زیاتر گرینگی بە بواری رۆشنبیری و هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانی گەنجان بدەن و هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ ئەوە نەبێ کامیان زۆرترین لایک و کۆمێنت کۆ دەکەنەوەو کامیان پڕ بینەرترین و روح سوکترین و بە جەماوەرترین بینەرو بیسەرن. 

ئەم ئەرکە، ئەرکێکی فرە رەهەندەو بەرفراوان و قورسی نیشتیمانیە و  گرینگی پێدان پێی، کۆمەڵگایەکی لێ بەرهەم دێت، تاکەکانی زیاتر بەتەنگ نیشتیمانەوە بن و خەمی نەتەوە بکەن بە خەمی گشتیەوەو لە پەرتەوازەیی و ناکۆمیە قوڵەکان دوور بکەونەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا