لەو ماوەیەدا کێشەو ئاڵۆزی و ئاشوب و لێکترازان و بێ سەروبەری ڕوی لەعێراق کردووە کە بە زۆر لکێندراوە بەیەکەوە.
پەرلەمانیش بوە بە جێگای گاڵتەجاری و سوکایەتی پێکردن و ترسی ئەوەشم هەیە جارێکی کە ئەندامانی پەرلەمان بڕۆنەوە ناو پەرلەمان و بڕیاری چارەنووسی عێراق بدەن، لە دوێنێوە ئەوانەی ناو پەرلەمان دەستیان بۆ شتێکی خەتەر بردووە، ئەوەش گۆڕینی دەستوری عێراقە و هەر بەندێکی دەستوری عێراق دەستکاری بکرێت لە دژی کورد و کوردستانە و دەستور بە ڕێکەوتن کراوە، ئەگەر بەتەوافق نەبێت نابێ بگۆڕدرێت، هەرچەندە لە عێراق کار بە دەستور نەکراوەو ناکرێت، هەمووشتێک قابیلی ڕوودانە بەڵام هەموو ئەو کێشانە دادگای عەرەبی و کازمی لێی مەسئولن، دادگا بەربەستێکی دانا کە حکومەت دروست نەکرێت بە بێ ئامادەبوونی ۲۲٠ ئەندام پەرلەمان و ئێستا هەمان بڕیار کاریگەر بوو لە نێوان مقتەدا و پارتی و سونە دا، ئێستا بگرە لە بەردەم چوارچێوەی ئیتاردا بۆ دروستکردنی حکومەت کە ئیتار خۆی بەشێک بوو لە دروستکردنی ئەو بەربەستەی ۲۲٠ ئەندام پەرلەمانە کە بەربەستێکی قورسە بۆ عێراقیەکان.
بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەوەی سەدریش دەیەوێت لەوە گەورەترە کە ئەبینرێت و ئەبیسترێت، ئەو ئەیەوێت بە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا و سونە بڵێت من خاوەن بڕیارم لە عێراقدا و مەرجەعێەت مافی سید مقتەدای سەدرە و شیعەی عێراق جیا ئەبێت و لەژێر مەرجەعیەتی قوم دەرچێ و شیعەی عەرەب نەجەف و سید موقتەدایە و ئەوەش بە چرای سەوزی ئەمریکا و ڕێنمایی بەریتانیا و سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و پارەی سعودیە ئەو پڕۆژەیە بەردەوامە، بۆیە کورد نابێ بە دەستکاری دەستور خۆی بگلێنێت بە کێشەیەک کە کێشەی کورد نییە.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۸/۱
گوڵەخانە
وەڵام بدەوه