کابینەی دەیەم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق!
کابینەی دەیەم بەهۆی دروشمی زۆر گەورەی حیزبەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا بە ئاسانی پێکناهێنرێت، ئەمە جگە لە فشار و ئەجێندایی دەرەکی لەسەر حیزبەکان. یەکگرتوو بۆ ئەوەی لە بەرپرسیارێتی ڕابکات لەم قوناغە سەختەدا کە حیزبی قوناغی سەخت نین، هەر سەرەتا وتی بەشداری حکومەت نابین ئۆپۆزسیۆن دەبین. کۆمەڵیش بۆ دووەم جار لەسەریەک شۆک بوو کەیەک لە سەدێ موسلمانەکانی کوردستان لەگەڵی نین! کە لە عێراق یەک کوورسی هێنا کەچی هیچ باسی تەزویر و ئەوە نەکرد، کەچی لە هەرێم هەر هێندەی حەجمی خۆی کوورسی هێناوە بە بیانووی تەزویر بۆ ئەوەی سفر نەبێت وەکو گۆڕان وتی سێ کوورسیشمان ناوێت ناچینە پەرلەمان!
یەکێتیش چونکە هەڵبژاردنی عێراقی لە پێشە و لە بانگەشەداش قسەی زۆر لەحەجمی خۆی گەورەتر کردووە بەجێگر ڕازی نابێت کە هەر هێندەی جێگر کوورسی هێناوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نایێتە حکومەت گەر وەکو حیزبی یەکەم و بڕاوەی هەڵبژاردن تەعامولی لەگەڵ نەکرێت کەبچوکترین داوایان دوو ساڵ سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوبێت. کە لە دیدە خەیاڵییەکەی سەرۆکی یەکێتی 23 کوورسی زۆرترە لە 39 کوورسی .
نەوەی نوێش بەردەوامە لە گۆتاری پۆپۆلیسمی و داواکارییە ناواقیعییەکان، کە داواکارییەکان نەوەی نوێ هەر ئەوەن کەنایێمە حکومەت گەر هەموو پۆستە سەرەکییەکانی حکومەت وەکو خۆم
نەبێت، کە لە دیدی خەیاڵییەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ 290 هەزار دەنگ زیاترە لە 800 هەزار دەنگ، کە ئەوەی نەوەی نوێ دەکات گەورەترین خزمەتە بە یەکێتی بۆ ئەوەی پارتی بەناچاری بە مەرجەکانی یەکێتی ڕازی بێت!
ئەوە ماوییەتی پارتییە، کە پارتی بۆ بەرژوەندی کوردستان تەنازولی زۆر دەکات لەسەر حسابی خۆی پۆست بە حیزبەکانی دیکە دەدات چونکە لای پارتی بەرژەوەندی کوردستان گەورەترە لە پلە و پۆست بەڵام پارتی تەنازولی ئیرادە نەک بۆ حیزبەکانی ئەولا بەڵکو بۆ هیچ دەوڵەتێکی زڵهێزیش ناکات کە گەورە و ئاغاکانی ئەوانن. ئەوجا حیزبەکانی دیکە نایێنە سازان و هاوبەشیکردن لە حوکمڕانی و بڕیارداندا بەڵکو هەموو ئامانجی ئەوان شکاندنی ئیرادەی پارتی یە، کە ئەمەش نە لە پێش ئەوان و نە بە ئەوان و نە لە پاش ئەوان نایێتەدی. ئینجا یان هەڵبژاردنی پێس وەختە دەکرێت یان کابینەی دەیەم پێکناهێنرێت تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه