کەکورد دەکوژران بەموشەکی تورکیا عێراق نەک ھەر بێدەنگ بوو بەڵکو ڕێکەوتنی ئەمنیشی لەگەڵ تورکیا نوێدەکردەوە، لە جیاتی 15 کیلۆمەتر کە سەدام بە تورکیای دابوو شیعەی دەسەڵاتدار کردیان بە 30 کیلۆمەتر کە سنورە دەستکردەکانی زیاتر ببەزێنن بۆ ئەوەی زیاتر کورد بکوژن و بچەوسێنەوە! ئەو چاوسورکردنەوەی ئەمڕۆی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران تا سەدرو ئەوانە بۆ عەرەب بوو، گەر ئەمڕۆ لەجیاتی عەرەب نیوەی کورد بکوژرابویە نەک لەشوێنی گەشتوگوزاری بەڵکو لەماڵی خۆشیان لەسەر سفرەی نانخواردن کەس فزەی لێوە نەدەھات. خوێنی کورد بۆ عێراق ھەرزاتنرینە و بێ نرخە نەک ھەر بەلاشە بەڵکو پارەشیان پێ دەدەن بۆ ئەوەی خوێنی کورد زیاتر بڕێژن.
ئەو چەک و پارەیەی بەدەستی ھێزەکانی عێراقە، بە دەستی ھەر وڵاتێک بوایە نەک ھەرسەروەری خۆی کە بێ سەروەری یە بەڵکو سەروەری حەوت پشتی وڵاتەکەی دەپاراست، نەک ھەر نەی دەھێشت فڕۆکەی وڵاتانی تر بەڵکو ھەتا جوڵەی بێگانەش بۆی نەبو لەئاسمانەکەی بفرێت! تەنھا ئەو چەکەی کاتی خۆی سوپای عێراق بۆ داعشی چیچانی و ئەمسالەکانی بەجێ ھێشت بەشی دەرکردنی ھەموو ئەو ھێزە تورکیانەی دەکرد کە لەعێراقن و ھەرێمی کوردستان ھەن. ئەمە جگە لە فڕۆکەی F16 کە بەملیاران پارەیان پێدراوە و دەبابە تێکشکێنراوەکانی پردێ کە پارەی بێ شوماریان پێداوە! بەڵام ھێشتا ناتوانن بەرامبەر بە ئەملا و ئەولا ھەر بڵێن لەل!
جگە لەو ھەموو وێرانی و گەندەڵیەی لەعێراق ھەیە، تاکی عێراقی ھەست بەشکۆی خۆی ناکات کە بێ شکۆترین تاکە لەھەموو جیھان دا، جارێک ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەیانە، جار جاریش ئەردوغان والیانە، ھەموو جاریش خامنەیی ئاغایانە! ئەمە جگە لە سەدان حاکم و سەرۆکی بێگانەی تر! سەروەری ھەرێمی کوردستان بەدەستی عێراقی بێ سەروەری یە، بۆیە ھەر جارەو یەکێک موشەکی تێدەگرێت! نیوەی ئەو چەک و پارەیەی عێراق بەکورد بدەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕێگا بدات کورد نەک ھەر سەروەری خۆی دەپارێزێت بەڵکو لەتاران و ئەنقەرە و دیمەشقەوە بنکەی سەربازی خۆی دادەنێت، لە پایتەختی ئەوانەوە ئیمپراتۆریەتی ئەمنی خۆی دروستدەکات، ھەمویان بۆ کورد غولامی دەكەن، داخی گران کورد قوربانی دەری بێ دەوڵەتی و عێراقی بێ سەروەری یە کە وای کردوە غولامەکانی دوێنێ ئاغاکانی ئەمڕۆیان بن!.
وەڵام بدەوه