پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا راگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردوە؛ چ لە دۆسیەی نەوت، چ لە داهاتی نانەوتی و رادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە، هەروەها سەرجەم پابەندییە تەکنیکییەکانی دیکەش کە وەزارەتی دارایی داوای کردبون جێبەجێ کراون، بۆیە هیچ کێشەیەک لەسەر موچە نییە، ناکۆکییەکەمان لەسەر موچە نییە و بەوهیوایەش هیچ گرفتێکیشی بۆ دروست نابێت ".
لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە، پێشەوا هەورامانی وتیشی،" دیسان غەدرێکی دیکە کراوە؛ پشکی هەرێم لەبری 14.4%ی کۆی گشتی بودجە بە رێژەی 12% دیاریکراوە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین کە پشکی هەرێم بەپێی ئەو سەرژمێرییە دیاری بکرێت کە حکومەتی فیدراڵ خۆی سەرپەرشتیی کردوە و ئەنجامی داوە.
پێشەوا هەوڕامی زیاتر وتی، پێش ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە ناو پەرلەماندا بۆمان بدورن، پێویستە هەمومان وەک کورد بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین، دەبێت تەواوی فراکسیۆن و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق یەکدەست بن بۆ پاراستنی مافی خەڵکی کوردستان، تاوەکوو وەک ساڵانی رابردوو لێنەیەت کە بە ناڕەحەتییەکی زۆردا تێپەڕین و پشکێکی زۆری هەرێم خورا و دەست بۆ موچەی فەرمانبەران برا ".
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه