بەیاننامە
لەبارەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ناکارابوونی پەرلەمانی کوردستاندا
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
جەماوەری سەربەرزی کوردستان..
لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان..
لە کاتێکدا دوو ساڵ بەسەر ناکارابوونی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، بە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی دەزانین نیگەرانیی قووڵی خۆمان لە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نەخوازراوە دەرببڕین. ناکارابوونی سەرەکیترین دامەزراوەی شەرعیی هەرێم، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی، داڕشتنی یاساکان، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان دروستکردووە.
پەرلەمانی کوردستان، وەک بەرزترین دامەزراوەی یاسادانان و نوێنەری ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان، پایەیەکی سەرەکیی سیستمی دیموکراسی و دامەزراوەیی هەرێمەکەمانە. بەردەوامبوونی پەکی کەوتنی ئەم دامەزراوەیە، بۆشاییەکی مەترسیداری لە یاسادانان و چاودێریدا دروستکردووە و بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.
هاووڵاتیانی خۆشەویست..
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تەنگژەی سەختی ئابووری، دارایی و خزمەتگوزاری بوونەتەوە. لە نێوەندی ئەم کێشانەدا، بوونی پەرلەمانێکی کارا و چاودێر پێویستییەکی حەتمییە بۆ ئەوەی بێتە داڕێژەر و بەرگریکار لە دەنگ و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک.
ئێمە لێرەوە جەخت دەکەینەوە:
خەڵکی کوردستان نابێت زیاتر لەوە باجی ناکۆکی و ملمڵانێ سیاسییەکان بدەن.
بەرژەوەندیی گشتی و بەرگریکردن لە گوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە حزبی و سیاسییە کاتییەکانەوە بێت.
داواکاری و هەڵوێست
لەبەر ڕۆشنایی ئەم واقیعەدا، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین:
1. بەرپرسیارییەتیی نیشتمانی هەڵبگرن و بە ڕوحیەتی بەکۆمەڵ کار بکەن.
2. هەنگاوی جددی و خێرا بنێن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
3. ڕۆڵی یاسایی و چاودێریی ئەم دامەزراوەیە بگێڕنەوە تا بێتەوە شوێنی بڕیارە چارەنووسسازەکان.
هەروەها داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارە بەڕێزەکان دەکەین ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ بکن و هەوڵی جددی بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و کردنەوەی دەرگای پەرلەمان بە ڕووی خەڵکی کوردستاندا، تاوەکو مافەکانیان پارێزراو بێت.
کاراکردنەوەی پەرلەمان تەنها خواستێکی سیاسی نییە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتیی خەڵک و پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ پاراستنی دیموکراسی، سەقامگیری و بونیادنانی ئایندەیەکی شایستە بۆ هەرێمی کوردستان
سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان
منی نبی قهوەچی
سەرۆکی فراکسیونی پارتی چاکسازی تورکمان
لە پەرلەمانی کوردستان
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران قسەی کۆتایی کرد
ئەمرۆ
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه