Kurdistan Press - نامەیەکی کراوە بۆ کاک قوباد تالەبانی نامەیەکی کراوە بۆ کاک قوباد تالەبانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەیەکی کراوە بۆ کاک قوباد تالەبانی

نامەیەکی کراوە بۆ کاک قوباد تالەبانی

وەک کوردێک داوایەکم لێت هەیە، چیتر بافێلی برا گەورەت لە یارییە سیاسییەکانت بەکار نەهێنی و نەیکەیە پەردەی شاردنەوەی نیەت و ئامانجە سیاسییەکانت. هەموو کەس دەزانن بافێلی برات نەخۆشە و ئەو دەرمانە نەفرەتییە، تەواو داگیری کردووە و لە پێشوازی کردن و دانیشتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران بە تەواوییەوە پێیەوە دیار بوو، لە چ دۆخێکی خراپ دایە و چۆنە پەرێشانە بەدەست ئەو دەردەوە.

کاک قوباد گوناحە هەمان چیڕۆکی باوکی خوا لێخۆشبووت لەگەڵ برا گەورەکەشت دووبارە بکەیەوە، ئەوتان بۆ یەکلایی کردنەوەی زۆر ململانێ ناوخۆییەکانی ناو یەکێتی و لێدان و دەرپەڕاندنی ژمارەیەکی زۆری سەرکردەکانتان بەکارهێنا. بافێلی براشت بۆ دەرکردنی ئامۆزەکانتان بەکارهێنا، ئێستاش وەک کەسێکی توڕە و بێ کۆنتڕۆل هەر ڕۆژە و بەلاییەکییەوە دەنێی و هەموو ڕێکەوتنە گوماناوی و ژێربەژێرەکانی لەگەڵ حەشدی شەعبی و پەکەکە بە براکەت ئەنجام دەدەی، تا ڕۆژ بە ڕۆژ لەلای خەڵکی کوردستان ناشیرینتر و ناپەسندتر بێت، خۆشت وەک بەرزەکی بانان بۆ دەربچی و وەک پیاو چاک خۆت بناسێنی.

ئەگەر زەڕەییەک خۆشەویستیت بەرامبەر بە براکەت لە دڵ دایە، بیبە نەخۆشخانەیەکی تایبەت با چارە بکرێت و لەوە وێرانتر نەبێت. ئەگەر زگت بەویش ناسوتێ بیرێک لە منداڵەکانی بکەوە با چیتر باوکیان بەو شێوەیە نەبین و تەنها ئەو وێنانەی باوکیان تا هەتایە لە یادگەیان بمێنێتەوە و ئازاریان بدات.

حسیبە سعید گەردی

۱۳ـی ئەیلولی ۲۰۲٤

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا