ھێزەکەی پارتی!
نووسینی: ھۆگر نێروەیی
ئەو پیلان و فشارو دژایەتیەی بەدرێژایی مێژوو بە تایبەتی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لەسەر پارتی ھەبوە کە ئێستاش ھەیە لەسەر ھەر وڵاتێکی زلھێزیش بوایە دەمێک بوو لەناو چوبوو بەڵام پارتی نەخۆش دەبێت کەدژایەتی زۆری لەسەرە ھەمیشە لەسەربووە بەڵام قەت نامرێت و ھەمیشە بەھێزتر لەجاران گەڕاوەتەوە و دەگەڕێتەوە.
پارتی نە چەکی ئەتۆمی ھەیە، و نەھیچ ھێزێکی دەرەکیشی پشتیوانی دەکات، نە خاوەنی فرۆکەی «F16»یە ، نە دەبابەی ئەبرامزی دروستکردووە بەڵکو شکێنەری ئەبرامزە، نەسیستەمی بەرگری S-400 روسیاش و نە سیستەمی پاتریوتی ئەمریکی دژە موشەکەکانیشی بەرگری لێ دەکەن، نە خاوەنی مووشەکی نەوەویشی یە بۆ ئەوەی ھەڕەشە لە دوژمن و نەیارەکانی خۆی و کوردستان بکات، نە ئابوریەکی بەھێزی وەکو «سعودیا ، ئیمارات ، قطریش» ھەیە بۆ ئەوەی بە پارە بەرگری لە خۆی بکات، ئەمە جگە لەوە زۆربەی وڵاتانی ھەرێمی بەتایبەتی وڵاتانی نەیارانی کوردستان دژایەتی پارتی دەکەن ھەمیشە ھەوڵ دەدەن پارتی لاوازی بکەن بۆ ئەوەی ھیچ بەربەستێک لە بەرامبەریان نەمێنێت لەناوچەکە ، ھەرێمی کوردستان وەکو مەیدانی جەنگ بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکار بھێنن، کە ھەریەکەو لەلای خۆیەوە دەیەوێت ھەژمونی خۆی تێدا زۆربکات کە پارتی بەربەستی خۆیان دەزانن.
پارتی ھێزی دەرەکی نیە بەڵام خاوەنی گەورەترین ھێزی ناوخۆیە کە ئەویش ھێزی «گەلی کوردستان»ە، ھەمیشە کە مەترسی لەسەر کوردستانە نەک تەنھا لایەنگر و ئەندامانی پارتی بەڵکو ھەموو کوردستانیان بە گیانی خۆیان پشتگیری لە پارتی دەکەن چونکە دەزانن ئەوەی بەرگری لەکوردستان دەکات ئەوەی لای نەیارەکانی کوردستان دەکرێتە ئامانج پارتی یە، کەنەیارانی کوردستان پارتی بە خاوەن و نوێنەری نەتەوەی کورد و کوردستانیان دەزانن، جا پارتی بە ھێزی گەلی کوردستان کە گەورەترین ھێزە ھەمیشە لەسەر مەترسی و نەیارەکانی کوردستانیان سەردەکەوێت، توانی بەو ھێزە گەورەیە گەورەترین جەنگی سەدەی 21 لەداعش بباتەوە، ھەر بەو ھێزە لەبن نەھاتوە توانی بەرگری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات «پردێ» بۆ ھەموو وڵاتانی نەیارانی کوردستان بکاتە دۆزەخی سەر زەوی.
جا ئەو پیلانەی ئێستا لەدژی پارتی ھەیە کە نەیارانی کوردستان سەرکردایەتی دەکەن بە ئامرازی ھێزەکانی ناوخۆی نزیک لە خۆیان کە خۆیان دروستکردوونە بۆ لاوازکردنی پارتی و قەوارەی ھەرێمی کوردستان لە 20 ئۆکتۆبەر جارێکی دیکە وەکو ھەموو جاران پارتی بەھێزی گەلی کوردستان ئەو پیلانە لەناودەبات. کە ھیچ جارێک پارتی پێویستی بە ھیچ ھێزێک نیە ھێزی گەلی کوردستان نەبێت، کە تەنھا بەھێزی « گەلی کوردستان» ھەموو پیلانەکانی دژی کوردستان لەناو دەبات، و ھەتا ھێزی گەلی کوردستان پشتگیری پارتی بکات ھیچ ھێزێک نیە بتوانێت پارتی و ھەرێمی کوردستان لاواز بکات.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه