KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی ترسی لەوەیە شار بە دەربکرێن گەر دژایەتی پارتی نەکەن!

یەکێتی، مارکێتێکی سیاسی یە، کە ھەموو کاڵاکانی تێدا ماوەبەسەرچوە، ھیچ کڕیارێکی وای نەماوە تەنھا ئەو کاڵایانەی هەیە کە دژایەتی پارتی پێ دەکات، ھەرجارە و بە شێوازێک بە بەرگ و ڕەنگێکی نوێ دەیخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی کڕیارەکانی لەدەست نەدات! نیو سەدەیە پڕ فرۆشترین کاڵەکانی جنێودانە بە پارتی، بەتایبەتی چرکە دوای چرکە خولەک دوای خولەک ڕۆژ دوای ڕۆژ مانگ دوای مانگ ساڵ دوای ساڵ تا ئێستاش کڕیاری باشی ھەیە لەکاڵەکانیان "قسە وتن بە بارزانی"! قەد لێی تێرنابن، کڕیارەکانی ئاڵودەی بونە ھەر داوای زیاتری لێ دەکەن. 

یەکێتی ترسی لەوەیە شار (سلێمانی) بەدەربکرێن گەر دژایەتی پارتی نەکەن قسە بەبارزانی نەڵێن! چونکە جگە لەم کاڵەیە ھیچ بەرھەمێکی تریان نیە کەبیدورنەوە و بە کڕیارەکانی بفرۆشێت بانگەشەی دەنگ دانی پێ بکەن. دروشمەکانی چەند جوانن کردارەکانی سەدو ھەشتا پلە پێچەوانەن. یەکێتی لەوەتەی ھەیە یەک شیعار و یەک گوفتاری دووبارەی ھەبووە، ھەمیشە پێش دەنگ دان قسەی گەورە گەورە دەکات 

خۆی بەحیزبی یەکەم دەزانێت. کەئیدی بەدوای ھیچ حیزبێک ناکەوین کە مەبەستیان پارتی یە کە ئەوانی تر لە خۆیانن، ھاوسەنگی ھێز ڕاست دەکەنەوە خۆیان دەبنە حیزبی یەکەم. 

بەڵام 

ئێوە جارێ بەنەوەی نوێ حیزبی چوار و پێنچ ساڵ نەدۆڕێن کە ترسی زۆرتان لێیە سلێمانی بەنەوەی نوێ بدۆڕێنن، کە بەناڕاستەوخۆ نزیک لە پارتی لە قەڵەمی دەدەن بۆ ئەوەی سلێمانی دەنگی پێ نەدات دواتر وەرن ھاوسەنگی ھێز ڕاست بکەنەوە لەگەڵ پارتی و ببنە ھێزی یەکەم کەنابن. 

لەوە دڵنیام کە لەدوای دەنگ دان ھەردێنە لای پارتی داوای دوو پۆستی زیاتری لێ دەکەن مەمنونیش دەبن بە جێگریش وەربگیرێن!.

پارتی قەد قسەی گەورە ناکات بەڵام کرداری وا گەورە دەکات کە لە تەوەقوعی کەس دا نەبێت، ھەمیشە کردارەکانی پارتی قسە دەکەن نەک قسە دەکات بەبێ کردار. کە پێچەوانەی ئێوە قسەی گەورە و جوان دەکەن بەبێ کردار. پارتی قەت ئامانجی نەبووە و نابێت شەڕ لێرە بکات، ڕکابەری ھیچ حیزبێکیش ناکات بەڵکو ئامانجی زۆر گەورەترە شەڕەکە ھەمیشە لەگەڵ نەیارانی کورد دەکات بۆ ئەوەی مافەکانی کورد زامن بکات بەمافەکانی ئێوەمانانیش، ئێوەومانانیش لەجیاتی  نەیارانی کورد شەڕی پارتی دەکەن بۆ ئەوەی بەربەست دروست بکەن و کورد نەگاتە ئامانج و کورد ھەر ژێر دەست و کویلەی چوار دەوری خۆی بێت!...

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه