Kurdistan Press - یەکێتی و کابرا! یەکێتی و کابرا! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی و کابرا!

یەکێتی و کابرا! 

یەکێتی ھەرگیز ئامادە نابێت بۆ ھەڵبژاردنێک کە ئەو ھەڵبژاردنە بۆ کوردستان بکرێت و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕاستەقێنە بێت بەڵام کە ھەڵبژاردن بە کوردستان بکرێت و ئەجێندایەکی دەرەکی بیەوێت خۆی بسەپێنێت لەسەر کوردستان ھیچ حیزبێک بە قەت یەکێتی بەجوش و خرۆش نابێت بۆ ھەڵبژاردن چونکە ھیچ حیزبێک بەقەت یەکێتی لە خزمەتی ئەو ئەجێندایە نابێت. لای ئەوانەی دەیانەوێت کوردستان تەسلیمی ئەجێندایی خۆیان بێت ھەتا یەکێتی ھەبێت ھیچ حیزبێکیتر جێی متمانەی ئەوان نابێت! ئەو متمانە بەخۆبوونەی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن لە پشت گەرمی خەڵکی کوردستان نەھاتووە بەڵکو لەپشت گەرمی ئەو نەخشە ھاتووە کە پێش وەختە پێشاندراوە!

یەکێتی وەکو ئەو کابرایەیە کەبەکەسێک ناوێرێت،ھەرچەند بڵێن بڕو شەڕی خۆت بکە کابرا دەڵێت شەڕەکە لەبەرچاومە تەنھا لێدانێکە دەخۆم  من لە دەرحەقی ئەو نایێمەدەر. بەڵام ھەر بە کابراکە بڵێن بڕۆ ئێمە لە پشتین ھەر کە ئەو شەڕی کرد بەھەموومان لێدەدەین. کابراکەش دەچێتە شەڕێکە بەپشت گەرمی جورئەت و ھێزی خۆی نا بەڵکو بە پشت گەرمی ئەوجەماعەتەکەی کەلە پشتییەوەن! یەکێتیش گەر پشت گەرمی ئەو وڵاتەی نەبێت کە دەیەوێت ھەرێمی کوردستان تەسلیمی ئەجێندایی خۆی بکات ھەرگیز جورئەت ناکات بەشداری لە ھەڵبژاردن بکات چونکە ئەنجامی ھەڵبژاردن لەبەرچاویەتی دووەم نا بەڵکو ڕکابەری سێیەم و چوارەم دەکات. 

یەکێتی لەسەردەمی زێرینی خۆی ھەموو خەونی ئەوەبوو زۆر دەنگی کەمتر لە پارتی نەھێنێت کەباش دەزانی قەت ناتوانێت ھێندەی پارتی دەنگ بھێنێت. کەچی بەدوای لێبوونەوەی چەند باڵێک و ھەروەھا بەفەرمی لەشازدەی ئۆکتوبەر و بەدواوە سرف لاکوردستانیبوونی خۆی سەلماندی و چووە بەرەی مقاومە چۆن ئەوھا بە جۆش و خرۆش دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی کوردستانیبوون گەر بەڵێنی پێش وەختە پێ نەدرابێت! بەڵام یەکێتی باشتر لە ھەموو حیزب و کەسێک دەزانێت چۆن نەخشەی پێش وەختە بۆ ھەڵبژاردن کێشراوە کە کەبۆ ئەو و بە دڵی ئەو نەخشە کێشراوە، بوویە ڕۆژی دەجار تەئکید لە ئەنجامدانی  ھەڵبژاردن دەکات گەر نا ھەر ئەو نەخشەیە نەمێنێت خەڵکی کوردستان ببێتە سەنگی مەحەک یەکێتی نەک لەگەڵ ھەڵبژاردن نابێت بەڵکو لەو شوێنەش نامێنێت کە باسی ھەڵبژاردن دەکرێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه