پرۆسەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول (مانگی 9) لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی پێکردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەست پێبکات.
دۆخی مووچەی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. هاوکات لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بە تەواوی ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە.
تەرازووی پێداچوونەوە: ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی تا ڕۆژی سێشەممە تەرازووی پێداچوونەوە ئامادە بێت و تا کۆتایی هەفتە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
دۆخی دارایی عێراق: بەپێی زانیارییەکان، ئەم مانگە دۆخی ئابووریی عێراق بەراورد بە مانگی ڕابردوو باشترە و پارەی زیاتر لە بەردەستدایە، ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە بێ کێشە بەڕێوە بچێت.
لە کاتێکدا جەنگ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت کاریگەرییان لەسەر داهاتی عێراق هەبووە، بەڵام ئامادەکارییەکانی ئەم مانگە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی دەکەن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه