ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دانیمارك و گرینلاند، بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی ئەمەریکا و پاراستنی ئاسایشی ناوچەی جەمسەری باکوور.
دوا بە دوای دانوستانەکان، ڕاگەیەندرا کە واشنتن لەگەڵ کۆپنهاگن و دەسەڵاتدارانی گرینلاند گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان و خستنەگەڕی هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە. بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنەکە ماف بە ئەمەریکا دەدات ئامادەیی سەربازیی خۆی لە گرینلاند فراوانتر بکات و ڕێگری لە هەربوونێکی سەربازی یان وەبەرهێنانی هەستیاری وڵاتانی ڕکابەر بکات.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە ئاسایشییەکانی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی و جەمسەری باکووردایە، کە تێیدا ڕێز لە سەروەریی خاکی دانیمارك و مافی بڕیاردانی گەلی گرینلاند گیراوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه