Kurdistan Press - دادگای فیدڕاڵی و ڕێککەوتنی لۆزان دادگای فیدڕاڵی و ڕێککەوتنی لۆزان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕاڵی و ڕێککەوتنی لۆزان

دادگای فیدڕاڵی و ڕێککەوتنی لۆزان! 

لەڕێککەوتنی سیڤەر دا لەلاوازی تورکیادا بۆ یەکەم جار لە مێژوو دا پرسی کورد ھاتە نێو باسی وڵاتانی نێودەوڵەتی دا، کە لە ڕێککەوتنەکەدا ماددەیەک جێگیرکرا کە سەربەخۆیی بە کورد بدرێت لەو ناوچانە کە کورد زۆرینەیە. 

ھەر کە تورکیا بەھێزبوو سەر بە یونان سەرکەوت، تورکیا وڵاتانی نێودەوڵەتی ناچار کرد کە ڕێککەوتێکی تر لەسەر سیڤەر بکەن و ئەو مافەی کە بە کورد درا کە دەوڵەتی خۆی ھەبێت لە لۆزان دا لاببرێت، دەوڵەتی کوردی بە مردوویی حساب بکرێت، لە جیاتی مافی دەوڵەت بە کورد لە سیڤەردا لابرا و مافی کەمینە لە لۆزان بە کورد درا ، کە نەیارانی کورد ئەوەش دوای بە کورد ڕەوا نەبینی، وڵاتانی داگیرکارانی کوردستان سیاسەتی لەناوبردن و قرکردن بەرامبەر کورد  جێبەجێکرا، بە شێوەیەک کەناوی کورد لە مێژووش دا بسڕنەوە، ھەر شتێکی ناوی کوردی لەسەر بێت و پەیوەندی بە کوردەوە ھەبێت بگۆڕن بۆ تورک و فارس و عەرەب!

عێراق ھەرێم بە کورد نەدرا کەباوەری بەمافەکانی کورد ھەبێت بەلکو عێراق لە لاوازی خۆیدا ھەرێمێک بە کورد درا کە فشاری نێودەوڵەتیش لەسەربوو، ئێستاش کە عێراق بەھێزە جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ سەر سرۆشتی خۆی،  کە ناتوانن ھەرێم بە تەواوی ھەڵبوەشێنەوە بەھۆی وڵاتانی نێودەوڵەتی دەیانەوێت لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵی  ھەموو دەسەڵاتێکی لێ بسێنێتەوە، ھەرێم تەنھا بەڕوڵەت بمێنێتەوە بەڵام لە ناوەڕۆکدا خاڵی بێت لەدەسەڵاتدا، کە دەیانەوێت حکومەتی ھەرێم تەنھا بە ئەنجومەنێکی تەنفیزی بمێنێتەوە ھیچ بڕیارێکی بەدەستەوە نەبێت. 

ئەوەی رێش بۆ دادگای فیدڕاڵی خۆشکردووە ھەر خۆدی کوردە کە کورد لەجیاتی ئەوەی داوای ئەو شتانە لە بەغدا بکات کەچەند ساڵە لێی زەوتکراوە کەچی شەڕی ئەوە دەکات کە ئەو شتانەش تەسلیم بکات کە بەدەستیانەوەیە! ھەرێم بە تەواوی بێدەسەڵات بکات بەرامبەر بە بەغدا. حیزبەکانی کوردی ھەموو شتێکیان تێکەڵ و پێکەڵ کردووە، ھەریەکیان لای خۆیانەوە شەڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە کامیان زیاتر شەڕ بەھەست و سۆزی خەڵک بکەن، وازیان لە ھەموو مافە گشتیەکانیانی کورد ھێناوە، مێشکی خەڵکیان بەبابەتی لاوەکی ماندوکردووە، کە ئەوانە ھی ئەوە نین ھەموو وزەی کورد لەبەغدا تێدا سەرفبکرێن، دەبوو شەڕی ئەمڕۆی کورد بۆ بەشداریکردن لەبڕیاردان و ھاوبەشیکردن لە دەسەڵات بوو لەناوەندی بەغدادا، بۆ ئەوەی دەستوور بە تەواوی جێبەجێ بکرێت نەک بابەتی مووچە بکرێتە بابەتی سەرەکی، بەبەھانەی مووچەوە ھەرێمی کوردستان بە تەواوی تەسلیم بکەن!  

 ھەموو لاپەڕەکانی مێژوو ھەڵبدەوە خەڵکی تر چەند زوڵمی لە کورد کردبێت بە قەت نیوەی ئەو زوڵمە نیە کە خودی کورد لە خۆی کردووە، ھەرجارەو کەشتیەکەی کورد بەرەو کەناری ئارام بڕوات نزیک ببێتەوە لە ئامانجەکانی ھەر خودی کورد کونێکی لەکەشتیەکە کردوە نقومی ئاو کردوە، گەر خۆدی کورد ھاوکار  نەبێت دادگەی فیدڕالی نە دەسەڵات و نە توانای ئەوە ھەیە  کە ھەرچی بوێت بڕیار بدات و لەسەر کورد بسەپێنێت، کە بڕیارەکانی ئەم دادگایە تەنھا زمانێکەی عەرەبی یە گەر نا لە وڵاتانی تر دەنووسرێن و بڕیار لەسەر دەدرێن کە دادگای فیدڕاڵی وەکو بەبەغا تەنھا دەخوێنێتەوە. بەڵام ھەر وابووە کە بەدرێژایی مێژوو نەیارانی کورد نەتوانییە ئەجێندایی خۆیان بەسەر کوردەوە بسەپێنن چەند کوردێک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی ڕێگەی بۆی خۆشکردووە کە  ئەجێبدای نەیارەکانی بەسەرەوە بسەپێنن! 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه