پڕووشکی جەنگێکی شاراوە بەر هەمووان دەکەوێ
تووند بوونی ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆی هەیە بەرەیەکی نوێی شاراوەی جەنگێکی سەرتاپاگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتەوە.
ملمکانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژبە حوکومرانی محمد رەزا شای پەهلەوی دەگەڕێتەوە. یەکێک لە درووشمەکانی شۆڕش ئەوسا ئەوەبوو:
“ دەبێ ئیسرائیل لەناو بچێت و ئەمریکا هیچی بەرامبەر ئێران پێ ناکرێت”
هەڵگرتنی ئەم درووشمە لە تێزە سیاسیەکانی رێبەری شۆڕش خومەینی بوو. هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و عراق دەرفەتی بە کردار کردنی ئەم دروشمەی بە ئێران نەداو دروشمەکە تەنیا لە چوارچێوەی سیاسەتێکی پەراوێزی رووتی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل مایەوە.
گەرم بوونی جەنگی غەزە و کۆمەڵکوژیەکانی سوپای ئیسرائیل ، چالاک کردنی بەرەی مقاوەمەی لێکەوتۆتەوەو ئێران ئەگەر بە ئاشکراش نەبێ، یارمەتی هێزەکانی ئەم بەرەیە دەدات پەلاماری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بدەن و بەمجۆرە ئاگری شەڕەکە لە سنوورەکانی خۆی دووردەخاتەوە.
شارەزایان پێیان وایە تەقاندنەوەی بۆڕیەکانی گواستنەوەی غاز لە ناو خاکی ئێران، ئاماژەیەکی روون و ئاشکرایە بەوەی بەرەیەکی نوێی ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە لایەک و ئێران و بەرەی مقاوەمە لە لایەکی ترەوە لە ئارادایەو بۆی هەیە لە حاڵەتی بەرفراوان بوونی ئەم بەرەیە، جەنگێکی شاراوە رۆژهەڵاتی ناوەراست بگرێتەوەو پرووشکی ئاگرەکە بەر هەمووان بکەوێ.
وەڵام بدەوه