شۆرشی مەسرور بارزانی و لیستی ڕەشی نەیارەکانی!
سەرناکەوی تا ڕێگای سەخت نەبڕی، ھەموو وڵاتە بەھێزەکانی ئێستای جیھان لەم قوناغەی ھەرێمی کوردستان تێدایە تێدا دەربازبووینە تا گەیشتن بە ئەمڕۆ، کە ئەو ڕێگایە پڕە لە ئاڵنگاری و بەربەست و قەیرانی سەخت، کە نەیارەکانی وڵاتە بەھێزەکانی ئێستا ھەمیشە دژایەتیان دەکرا بۆ ئەوەی ھیچ زڵھێزێکی تر لە جیھان دەرنەکەوێت ھەر خۆیان بەتەنھا زڵھێز و خاوەن بڕیاری بن لە جیھان دا، گەر شۆرشی ئەتاتورک نەبوایە لە دوای جەنگی یەکەمی جیھان شتێک نەدەبوو بەناوی تورکیای ئێستا، کە چەندین ساڵە زلھێزترین وڵاتە لە ناوچەکەیە. گەر شا ڕەزای پەھلەوی نەبوایە ئێران بەتەواوی دەبوو مولکی بەریتانیا و ڕووسیا، کە یەکیان رۆژئاوای ئێران لە ژێر دەستی بوو یەکیان رۆژھەڵات. ئەمریکا بە پلانی درێژخایەن و پرۆژەی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی یەکەمی جیھان. بەریتانیا بە ستراتیژی و زیرەکانەی خانەوادەی شاھانە بوون بە خاوەنی نیوەی مولکی وڵاتانی جیھان.
کورد ھەتا خەبات و قوربانی دانی زیاتر بێت داوای مافی زیاتر دەکات، جاران کورد تەنھا داوای ئەوە دەکرد کە لەسەر خاکی خۆیان بمێنن و دەرنەکرێن، دوای قوربانی دانی زۆر وتیان دەبێت لەسەر خاکی ئێمە ھەندێک شت بە دەستی کوردەوە بێت و کارەکانی کورد بەرێوەببەن. دوای چەندین شۆرش داوای خۆدموختاری و ئۆتۆنۆمی کرد کە دەسەڵات بە دەستی ناوەند نەبێت زمانی کوردیش بە زمانی فەرمی بناسرێت. دوای ئەوەش پێیان حەزمنەکرا کورد داوای ھەرێم کرد و دیموکراتی و فیدڕالی بۆ ئەو وڵاتانەی بەشێکن لێی. ئێستاش کە لە فیدڕالیش تێناگەن ھەر دەیانەوێت دەسەڵات ناوەند بێت کورد داوای زیاتر دەکات ھەتا دەگات بە کۆنفیدراڵی و سەربەخۆیی، بۆ ئەوەی ئێدی کورد خاوەن بڕیاری سەربەخۆیی خۆی بێت، کە مەسرور بارزانی بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە لە لوتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات ئاماژەی پێدا.
مەسرور بارزانی دەیەوێت کورد بباتە قوناغێکی دیکە. کە شۆرشەکەی وای کرد یەکسەر بچێتە لیستی ڕەش و نەخوازراوانی نەیارانی گەلی کوردستان! بە شێوەیەک کە ئەوان خەتی سوری لە سەر ناوی دانراوە کە ئێدی نابێت سەرۆکی حکومەت یان پۆستێکی باڵا وەربگرێت. مەسرور بارزانی ھەر سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم شۆرشی رایگەیاند، کارنامەی کابیەنەکەی پڕبوو لە پرۆژەی ستراتیژی و درێژخایەن، کە پلانی ئەوەبوو ئێدی کارتی فشاری وڵاتانی دەوربەر لەسەر ھەرێمێ کوردستان کەمبکرێتەوە. دەستیکرد بە زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و رێگاوبانی سەردەم کە ژینگەیەک دروستبکات چاوی وەبەرھێنانی جیھانی زیاتر بەلای ھەرێمەوە ڕابکێشێت. ھەرێم لە قەتیسبوونی ناوچەکە دەربچێت بەرەو قۆناغی زیاتر ھەنگاو بنێت، کە ببێت بە خاوەن بڕیاری سەربەخۆیی خۆی کەنەیارەکانی ھەر دەیانەوێت لەناوچەکە قەتیس بکرێت بۆ ئەوەی ھەرێمێکی خاڵی بێت لە دەسەڵات و لاواز بێت لەبڕیاردان بۆ ئەوەی ھەر لەژێر بڕیاڕ و ئەجێندایی ئەوان بمێنێتەوە.
کە گۆڕینی ئاراستەی داعش بۆ ھەرێم، بڕینی بوودجەی ھەرێم، مووشەک و درۆن بۆ ئەوەنە کە ھەرێم تەسلیم بێت و نەبێت بە خۆی، بەڵام کاک مەسرور نەک تەسلیم سیاسەتی ئەوان نەبوو لەسەر ئەوەی کە لە لیستی ڕەشی ئەوان دایە و سیاسەتمەداری دڵخوازی ئەوان نیە، کە لە داڤۆش بوو ئێران مووشەکی گرتە ھەولێر کاک مەسرور لوبیەکی دروستکرد یەکەم جاربوو زۆبەی وڵاتانی جیھان بە جارێک ئێران سەرکۆنە بکەن، ھەروەھا بەوەش نەوەستا ئامادەنەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە، کە ئەمە یەکەم جاربوو کەسێکی بێ دەوڵەت بەزمانی فەرمی بە ئێران بڵێت نا، کە دەوڵەتەکانی دیکە کرنووشی بۆ دەبەن! ھەرچەندە کاک مەسرور دەزانی ئەمە بۆ شەخسی ئەو خرابە، ئەوان زیاتر بەرامبەر ھاردەبن و ناوی لەلیستی ڕەشی ئەوان دا زیاتر توخ دەبێت بەڵام کاک مەسرور بۆ شکۆی کورد ئامادەبوو زیان بەھەموو بەرژەوەندی شەخسی خۆی بدات بۆ ئەوەی بڵێت کورد خاوەنی ھەیە ئێدی ناگەرێتەوە بۆ سەردەمی ژێردەستی بوون.
ھەموو ئەو فشار و تەحەددی و قەیران و دژایەتیانەی لەسەر کابینەی کاک مەسرور ھەن لەسەر ھەر وڵاتێکی جیھان بوانە دەمێک بوو پەکی کەوت بوو، کە پەتای کۆرۆنا لەلایەک و دابەزینی نەوت لەلایەکی دیکە و فشارەکانی دەرەکی و بڕیارە شۆڤێنیەکانی بەغدا و درۆن و مووشەکەکانی ئێران و پیلانەکانی ناوخۆ بۆ ئەوەی ئابووری ھەرێم بەبارمەتە بگرێن، ھەرێمی کوردستان بەتەواوی لاواز بێت و لەناوبچێت بەڵام ھەتا ئێستا حکوومەتی ھەرێم ماوە کە ھەر چی سەختییە بڕیوە زۆری نەماوە لەسەر ھەموو شتتێەکان زاڵ بێت و سەربکەوێت. ئەوکات ھەموو بەرھەمەکە دەبینن دەزانن شۆرشی مەسرور چەند کاریگەری ھەبووە کە یار و نەیارەکانی شۆۆک دەبن، ھەر کە شوێنی خۆی گرت ھەرێم ھەر بەرەو پێشەوە دەچێت قەت جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ دواوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه