کەڕەنای مەڵبەندی سێ
لە ماوەکانی رابردوو رۆژ نەبوو میلیشیا شیعەکان بە درۆن هێرش نەکەنە سەر هەولێرو حەریر و شەوێک تێنەپەڕیوە ترس و لەرز و تۆقاندن و دڵەراوکێ نەخەنە دڵی هاوڵاتیانەوە.
بەڵام مخابن تاکە جارێک نەمانبینی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بەیاننامەیەکی رووت و شەرمنانەش بێت، هەڵوێست دەربڕێ و ئەم هێرش و دەست درێژیە دوژمنکارانە سەرکۆنەو مەحکوم بکات…!!!
بەڵام لەسەر دەستگیرکردن و لێپێچانەوە لەو کەسانەی بە لێدوانەکانیان نائارامی و دڵەراوکێ دەخەنە ناو هاوڵاتیانەوە، دەست بەجێ دێتە دەنگ و هەڵوێست دەردەبڕێ و هەرای مێدیای دەنێتەوەو خۆی دەکات بە کەڕەی شەربەت!
وەڵام بدەوه