دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كە ڕۆژی 18/كانوونی یەكەم/2023، هاوكات لەگەڵ 14 پارێزگای عەرەبنشینی عیراقدا بەڕێوە چوو، چەند دەرەنجامێكی پێ گوتین:
یەك: یەكەمین جارە ژمارەی دەنگدەری عەرەب لەگەڵ ژمارەی دەنگدەری كورد لە پارێزگاكەدا، مەبەستمان ئەوانەیە كە دەنگیان دا، نزیك بە یەكسان دەبێت. ئەمەش زەنگی هەڕەشەیەكی زۆر گەورەیە بۆ ناسنامەی كەركووك.
دوو: كورد بە پەرتەوازەیی چووە نێو هەڵبژاردنەوە، بەمە نەیتوانی ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنێت، كە چاوەڕوانی بوو.
سێ: لە ئەنجومەنی پێشووی كەركووكدا كورد (لیستی برایەتیی كەركووك) سەرووی 60%ی ئەندامانی ئەنجومەنەكەی پێك دەهێنا، لەم هەڵبژاردنەدا ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنەكەدا بۆ نزیكەی 45% دابەزیوە. ئەمەش ئاماژەیەكی نەرێنییە بۆ دابەزینی سەنگی كورد لە ئەنجومەنەكەدا.
چوار: تا دێت ژمارەی عەرەب بە دوو شێواز لە پارێزگاكەدا زیاد دەبێت، لە لایەك بەردەوام لە عەرەبستانی عیراقەوە عەرەب بەرەو كەركووك دێن و تێیدا نیشتەجێ دەبن، لە لایەكی دیكەوە ڕێژەی زاوزێ و زیاد بوونی عەرەب بەرزە و هی كورد كەمە. ئەمەش سەرەنجام وا دەكات ڕێژەی عەرەب بەرەو ژوور بچێت تا ئەوەی دەبن بە زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاكە.
پێنج: لە ئاهەنگ و خۆ نواندن و خۆشی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە، كورد ناڕێكی و بێ سەوروبەریی نواند، عەرەب و توركمان ڕێك و پوخت ئاهەنگیان دەگێڕا.
شەش: لیستەكانی عەرەب گوتار و قسەیان بە ئاراستەی هاندانی هاووڵاتیان بوو بۆ دەنگدان، لیستەكانی كورد خەریكی یەكتر شكاندن و سەنگەر گۆڕینەوەی ئەم و ئەو بوون.
حەوت: هەردوو شەوی 18/19 و شەوی 19/20ی كانوونی یەكەم/2023 تەقەیەكی زۆر كرا، بێ سەروبەرییەكی زۆر لەم ڕووەوە لە شاردا بە گشتی بەدی كرا.
هەشت: عەرەب بە پلان و نەخشەوە لیست و قەوارەی بۆ هەڵبژاردن پێكەوە نا، كورد كەمتر ئەمەی كرد.
نۆ: بەشێكی زۆر لە كورد دڵگەرمانە بۆ دەنگدان چوون، عەرەب یەك پارچە بەرەو دەنگدان چوون.
دە: بەشێكی زۆر لە كورد بۆ دەنگدان نەچوون، بە دەگمەن عەرەب و توركمان بۆ دەنگدان نەچوون.
ئەمانە هەموو سەرنجی مەیدانین، هی ئەوەن بە وردی لێكۆڵینەوەیان لە بارەوە بكرێت، كار بۆ چارەسەر كردنیان بكرێت.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دەرمانی تایبەت بۆ ئەم نەخۆشییە نییە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه