Kurdistan Press - کاتی یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ راگەیاندرا کاتی یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ راگەیاندرا

لە هەفتەی داهاتوو  ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە. 
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست لەڕۆژی پێنج شەممەوە تاوەکو ڕۆژی شەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە لەپارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری سۆران ئەگەر هەیە لەو چەند ڕۆژە لەنێوان ( 10 تاوەکو 25 ملم ) باران بارێت و لە زنجیرە چیاکانی بەرزتر لە 2800 مەتر ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە.
ڕاشیگەیاند، ئەم شەپۆلە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و کەرکوک و گەرمیان لاواز دەبێت و لەڕۆژی هەینی و شەممە ئەگەری بڕێکی کەم بارانی کورتخایەن هەیە لەگەڵ هەورەبروسکە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر هەیە لەنێوان ( 1 تاوەکو 3 ملم ) باران ببارێت و هەندێ ناوچەی گەرمیان تەنها دڵۆپە باران دەبێت.
دەشڵێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا