Kurdistan Press - کەرکوک لەسەردەمی عوسمانیەکان تا راکان جبووری! کەرکوک لەسەردەمی عوسمانیەکان تا راکان جبووری! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەرکوک لەسەردەمی عوسمانیەکان تا راکان جبووری!

کەرکوک لەسەردەمی عوسمانیەکان تا راکان جبووری! 

ھەر ھەڵەیەک لە کەرکوک بکرێت بۆ چەندین ساڵی تر قەرەبوو ناکرێتەوە، لەوانەشە قەت قەرەبوو نەکرێتەوە، کەرکوک جودایە لەگەڵ ھەر شتێک بۆ کورد، لەسەرووی شتە بۆ کورد، نابێ کەموکورتی حوکمڕانی لە ھەرێم تێکەڵی پرسی گرنگی کەرکوک بکەین، کێشەی کەرکوک کێشەی ناسنامەیە کەرکوکیەکان دەبێ زۆر وریابن لە ھەڵبژاردنی حیزبی خۆی، کەرکوک پێویستی بە حیزبی بە شەخسیات و حساب بۆ کراوە لای خەڵکی دیکە، شەڕی کەرکوک لەگەڵ لایەنی ترە کە دان بە ھەبوونی کوردستانبوونی کەرکوک نانێن، کورد وەکو کەمینە و ژێردەست دەبینن! کە ئەم شەڕە بەھەموو کەس و حیزبێک ناکرێت بەوانە نەبێت کە ھەر کاتێک پێوسیتی بووبێت نەخێری بەو لایەنانە داوە بۆ کورد، ھیچ جاریش بەڵێ نەکردووە کە لایەنێک بیەوێت دژی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کورد بێت. 

دەبێت زیاتر ھۆشیاربین، شتەکان تێکەڵ نەکەین، لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵسەنگاندن بۆ حیزبەکان لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێت کەکێ زیاتر خزمەتگۆزاری پێشکەش دەکات، کێش زیاتر بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت لە کاتی قەیڕانەکاندا، کێش زیاتر شەڕ بۆ خەڵک دەکات نەک شەڕ بە خەڵک دەکات، بەڵام لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە کەرکوک کە لە مێژوودا زۆرترین کێشەی لەسەر بووە، کەکێشەی نەتەوەیی بووە نەک شتی تر، خەڵکی دیکەش عەرەب و تورکمان بەدرێژایی مێژوو لەسەردەمی عوسمانیەکان تا راکان جبووری ھەمیشە کێشە لەگەڵ ئەو کوردانە ھەبووە کە باسی کوردستانبوونی کەرکوک دەکەن، چونکە ھەریەک کەرکوک بە مولکی خۆی دەزانێت نەک مولکی کورد، ئەوجا ھەڵسەنگاندن بۆ کەرکوک لەسەر بنەمای نەتەوەیی بوون کەکێ زیاتر دەتوانێت شەڕی نەتەوەیی بوون دەکات و لەژێر ھیچ فشارێک دا تەسلیم نابێت. 

ھەموو نەیارەکانی نەتەوەیی کورد دەزانن کە کورد زۆرینەیە لەکەرکوک بەپێی ھەموو بەڵگە مێژوویەکان، بەڵام ھەمیشە ھەوڵیان داوە کوردێک نوێنەراتی کەرکوک بکات کەتەنھا بە ڕەچەڵەک کورد بێت نەک نەتەوەیی بێت، بۆ ئەوەی بەئاسانی ئەو کوردە ملکەچی ئەوان بێت و کەرکوک لەژێر دەستیان دەرنەیێنێت، مورکی کوردستانیبوونی پێوە نەنرێت! 

ڕاستیەکیش ھەیە کە ھەموو نەیارانی کورد لەکەرکوک زۆرترین کێشەیان لەگەڵ پارتی ھەیە، قەت نایانەوێت پارتی دەنگ لە کەرکوک بھێنێت، بۆ ئەوان ئاساییە گەر حیزبێکی کوردی شەش بۆ حەوت کورسی بھێنێت بەڵام پارتی یەک کورسی نەھێنێت چونکە ئەوان دەزانن ھەر دەنگێک بۆ پارتی دەنگێکە بۆ کوردستانبوونی کەرکوک، باشیش دەزانن گەر پارتی زۆرینەی کورسی ببات یەکەم شت کە پارتی بکات پارێزگاری کەرکوک لەدەستی ئەوان دەردێنێت کە پۆستی یەکەمی پارێزگایە کوردێک لە شوێنی دادەنرێت، کوردێکی نەتەوەیی نەک حیزبی.

چەند ڕۆژی کەم ماوە کەرکوکییەکان بەرەو گرنگترین دەنگدان دەچن، کە زۆر پرس یەکلایی دەکاتەوە کە خەڵکی دیکە چەند ساڵە بەلاوازی بوونی کورد لەکەرکوک لەسەر کوردی کەرکوک سەپاندووە، ئەوجا کوردانی کەرکوک پێویستە دە جار بیربکەنەوە و دەنگ بەو حیزبە بدەن کە پێش ھەموو شتێک کووردستانبوونی کەرکوک بگەرێنێتەوە کە دەمێکە دەیانەوێت کەرکوک و کوردستان لێکجیابکەنەوە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه