Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای چین گەیشتە لای سەرۆک بارزانی بەرپرسێکی باڵای چین گەیشتە لای سەرۆک بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای چین گەیشتە لای سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات

 

ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە

پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

 

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، پێزانینی بۆ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان هەبوو، جەختی لەوە کردەوە کە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی دەوڵەمەند و گرنگ بووە. هیوایشی خواست کە هەرێمی کوردستان سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە کە لە بواری ئابووری و پەروەردە و تەکنەلۆژیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدات.

 

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بۆ قووڵکردنەوەی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان چین و هەرێمی کوردستان گێڕاوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. هەروەها سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی شارستانییەتی چین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبوو. هەروەها هەوڵەکانی سەرکردایەتیی چین بۆ پێشخستنی وڵاتەکەیان و یارمەتیدانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە ئاستی جیهانیدا بەرز نرخاند.

…………………………………..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا