مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری كەمال شاكر سكرتێری پێشتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی ئەیلوول، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو كەمال شاكر سكرتێری پێشتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا ئاماژە بەوەش كراوە، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.


وەڵام بدەوه